An-Noor • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَٱلْقَوَٰعِدُ مِنَ ٱلنِّسَآءِ ٱلَّٰتِى لَا يَرْجُونَ نِكَاحًۭا فَلَيْسَ عَلَيْهِنَّ جُنَاحٌ أَن يَضَعْنَ ثِيَابَهُنَّ غَيْرَ مُتَبَرِّجَٰتٍۭ بِزِينَةٍۢ ۖ وَأَن يَسْتَعْفِفْنَ خَيْرٌۭ لَّهُنَّ ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ ﴾
“AND [know that] women advanced in years, who no longer feel any sexual desire, incur no sin if they discard their [outer] garments, provided they do not aim at a showy display of [their] charms. But [even so,] it is better for them to abstain [from this]: and God is all-hearing, all-knowing.”
{تەنانەت پیرێژنیش باشترە بۆیان خۆیان دابپۆشن} [ وَالْقَوَاعِدُ مِنَ النِّسَاءِ اللَّاتِي لَا يَرْجُونَ نِكَاحًا ] وه ئه‌و ئافره‌ته پیرانه‌ی (پیرێژنانه‌ی) كه له سووڕی مانگانه‌و له منداڵ بوون بوونه‌ته‌وه‌و ئومێد‌و ئاره‌زووى شووكردنیان نیه له‌به‌ر گه‌وره‌یی ته‌مه‌نیان [ فَلَيْسَ عَلَيْهِنَّ جُنَاحٌ أَنْ يَضَعْنَ ثِيَابَهُنَّ ] ئه‌مانه تاوانبار نابن ئه‌گه‌ر پۆشاكه‌كانیان دابنێن، واته: عاباش نه‌كه‌ن ئاساییه [ غَيْرَ مُتَبَرِّجَاتٍ بِزِينَةٍ ] به‌ڵام نابێت جوانی خۆیان یان عه‌وره‌تی خۆیان ده‌ربخه‌ن، یان خۆیان بڕازێننه‌وه بۆ پیاوانی نامه‌حره‌م [ وَأَنْ يَسْتَعْفِفْنَ خَيْرٌ لَهُنَّ ] وه ئه‌م پیره‌ژنانه‌ش هێشتا ئه‌گه‌ر عابا بكه‌ن و حیجاب بكه‌ن وه خۆیان دابپۆشن ئه‌مه بۆیان باشتره (ئه‌مه سه‌باره‌ت به پیرێژن ئه‌ى ئافره‌تى گه‌نج چۆن دروسته جوانى خۆى ده‌ربخات و پۆشاكى ته‌نك و كورت و ته‌سك و ره‌نگاو ره‌نگ و ناشه‌رعى بپۆشێت!؟ وه كه ئامۆژگاریش بكرێن تۆمه‌تبارت ده‌كه‌ن به توندڕه‌وى و ده‌ڵێن دین وا قورس نیه، خۆیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن و به ناوى شه‌رعه‌وه پۆشاكى ناشه‌رعى ده‌پۆشن!!) [ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (٦٠) ] وه خوای گه‌وره زۆر بیسه‌رو زانایه.