An-Noor • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ لَّا تَجْعَلُوا۟ دُعَآءَ ٱلرَّسُولِ بَيْنَكُمْ كَدُعَآءِ بَعْضِكُم بَعْضًۭا ۚ قَدْ يَعْلَمُ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ يَتَسَلَّلُونَ مِنكُمْ لِوَاذًۭا ۚ فَلْيَحْذَرِ ٱلَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِۦٓ أَن تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ أَوْ يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴾
“DO NOT regard the Apostles summons to you [in the same light] as a summons of one of you to another: God is indeed aware of those of you who would withdraw surreptitiously: so let those who would go against His bidding beware, lest a [bitter] trial befall them [in this world] or grievous suffering befall them [in the life to come].”
{ترسناكی سەرپێچی كردنی پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - } [ لَا تَجْعَلُوا دُعَاءَ الرَّسُولِ بَيْنَكُمْ كَدُعَاءِ بَعْضِكُمْ بَعْضًا ]چۆن له نێوان خۆتاندا هه‌ندێكتان به ناوى خۆتانه‌وه‌بانگی هه‌ندێكتان ئه‌كه‌ن به‌و شێوازه‌بانگی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - مه‌كه‌ن به‌ناوی خۆیه‌وه‌و بڵێن: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم -،به‌ڵكو به ئه‌ده‌ب و رێز‌و به‌گه‌وره‌زانینه‌وه بڵێن: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم -، یاخود پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - تووڕه مه‌كه‌ن با دوعاتان لێ نه‌كات چونكه دوعای پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - قه‌بووڵه‌و وه‌كو دوعای ئێوه نیه كه هه‌ندێكتان له هه‌ندێكتانی بكه‌ن [ قَدْ يَعْلَمُ اللَّهُ الَّذِينَ يَتَسَلَّلُونَ مِنْكُمْ لِوَاذًا ] به دڵنیایى خوای گه‌وره ئاگاى له‌و مونافیقانه هه‌یه كه ئه‌چنه په‌نایه‌ك و خۆیان ئه‌دزنه‌وه‌و خۆیان ده‌شارنه‌وه‌و له جیهاد كردن و نوێژى جومعه‌و جه‌ماعه‌ت [ فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌رپێچی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌كه‌ن با ئاگادار بن [ أَنْ تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هۆی بێ فه‌رمانی كردنی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - تووشی فیتنه ئه‌بن، فیتنه‌ش بریتیه له شیرك و كوفر‌و نیفاق و بیدعه‌و گومڕایی [ أَوْ يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (٦٣) ] یاخود تووشی سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازار ئه‌بن كه له دونیادا خوای گه‌وره تووشی كوشتن و گرانی و به‌ند كردن و له‌ناو چوونیان ئه‌كات، (ئه‌م سزایانه هه‌مووى به هۆى بێ فه‌رمانى كردنى پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم -).