An-Noor • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَٱلْخَٰمِسَةُ أَنَّ لَعْنَتَ ٱللَّهِ عَلَيْهِ إِن كَانَ مِنَ ٱلْكَٰذِبِينَ ﴾
“and the fifth time, that God’s curse be upon him if he is telling a lie.”
[ وَالْخَامِسَةُ أَنَّ لَعْنَتَ اللَّهِ عَلَيْهِ إِنْ كَانَ مِنَ الْكَاذِبِينَ (٧) ] وه پێنجه‌م جاریش ئه‌ڵێ: له‌عنه‌تی خوای گه‌وره‌م لێ بێت ئه‌گه‌ر درۆ بكه‌م و ئه‌م قسه‌یه‌م درۆ بێت، ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه ئیقراری كرد‌و دانى پیادا نا كه زیناى كردووه‌و پیاوه‌كه‌ى راست ده‌كات ئه‌وه حه‌دی خوای گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ئه‌كرێت و سزاى قیامه‌ت له‌سه‌ر ئافره‌ته‌كه لائه‌چێت و ده‌بێته كه‌فاره‌ت و سڕینه‌وه‌ى ئه‌و تاوانه، چونكه سزاى دنیا‌و قیامه‌ت كۆ نابێته‌وه.