Al-Furqaan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ تَبَارَكَ ٱلَّذِى نَزَّلَ ٱلْفُرْقَانَ عَلَىٰ عَبْدِهِۦ لِيَكُونَ لِلْعَٰلَمِينَ نَذِيرًا ﴾
“Hallowed is He who from on high, step by step, has bestowed upon His servant the standard by which to discern the true from the false, so that to all the world it might be a warning:”
سووره‌تی (فورقان) (واته: جیاكارى) سووره‌تێكى مه‌ككى یه ته‌نها ئایه‌تى (٦٨-٧٠) نه‌بێت مه‌ده‌نى یه‌و (٧٧) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ تَبَارَكَ الَّذِي نَزَّلَ الْفُرْقَانَ عَلَى عَبْدِهِ ] قورئانی پیرۆز پێی ئه‌ووترێ: فورقان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رق و جیاوازی خسته نێوان حه‌ق و باتڵ و حه‌ڵاڵ و حه‌رام و هیدایه‌ت و گومڕایی و رێگاى راست و رێگاى چه‌وته‌وه، ئه‌و خوایه‌ی كه ئه‌و فورقانه‌ی دابه‌زاندووه بۆ سه‌ر به‌نده‌كه‌ی خۆی كه محمده - صلی الله علیه وسلم - خێر‌و به‌ره‌كه‌تی یه‌كجار زۆر‌و به‌رده‌وام و جێگیر‌و گه‌وره‌یه [ نَزَّلَ ] واته: قورئانى پیرۆزى به به‌ش به‌ش و ئایه‌ت ئایه‌ت و سووره‌ت سووره‌ت دابه‌زاندووه نه‌ك وه‌كو كتێبه ئاسمانیه‌كانى تر كه به یه‌كجار دایبه‌زاندوون [ لِيَكُونَ لِلْعَالَمِينَ نَذِيرًا (١) ] بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قورئانه یان پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئاگاداركه‌ره‌وه بێت بۆ هه‌موو جیهان به جن و مرۆڤه‌وه.