Al-Furqaan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَيَوْمَ يَعَضُّ ٱلظَّالِمُ عَلَىٰ يَدَيْهِ يَقُولُ يَٰلَيْتَنِى ٱتَّخَذْتُ مَعَ ٱلرَّسُولِ سَبِيلًۭا ﴾
“and a Day on which the evildoer will bite his hands [in despair], exclaiming: “Oh, would that I had followed the path shown to me by the apostle!”
{هاوڕێی خراپ بەرەو دۆزەخت دەبات} [ وَيَوْمَ يَعَضُّ الظَّالِمُ عَلَى يَدَيْهِ ] (عقبة بن أبي مُعَيْط) له مه‌ككه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - داده‌نیشت و ئازارى نادا، كافران وتیان (عوقبه) موسڵمان بووه، هاوڕێیه‌كى هه‌بوو وتى قسه‌ت له‌گه‌ڵ ناكه‌م تا نه‌چیت تف نه‌كه‌یته ناوچه‌وانى محمد‌و به خراپترین شێواز له‌ناو مه‌جلیسه‌كه‌یدا جوێنى پێ نه‌ده‌یت، (عوقبه)یش به‌قسه‌ى كرد، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - تفه‌كه‌ى له ده‌موچاوى سڕیه‌وه‌و فه‌رمووى: له ده‌ره‌وه‌ى شاخه‌كانى مه‌ككه بتبینم ده‌بێت له گه‌ردنت بده‌م، له جه‌نگى به‌در (عوقبه) زۆر ترسا ده‌رچێت بۆ جه‌نگ، وتى محمد هه‌ڕه‌شه‌ى لێكردووم و له گه‌ردنم ده‌دات، وتیان: تۆ وشتره سورت هه‌یه كه‌س نایگرێته‌وه ئه‌گه‌ر تێكشكاین تۆ رابكه، ئه‌میش له‌گه‌ڵیان ده‌رچوو، كاتێك خواى گه‌وره كافرانى تێك‌شكاند (عوقبه) وشتره‌كه‌ى به‌ریدایه ناو قوڕاوێكه‌وه‌و له‌ناو حه‌فتا كافردا به دیل گیراو وتى ئایا له‌ناو ئه‌ماندا ته‌نها من ده‌كوژیت؟ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: به‌ڵێ، وه كوشتى، خواى گه‌وره ئه‌م سێ ئایه‌ته‌ى له‌سه‌ر (عقبة بن أبي مُعَيْط) دابه‌زاند، له‌و ڕۆژه‌دا كه‌سی زاڵم و سته‌مكار هه‌ردوو ده‌ستی خۆی ئه‌گه‌زێ له په‌شیمانیدا به‌ڵام په‌شیمانى له‌و رۆژه‌دا سودى نیه‌و دادى نادات [ يَقُولُ يَا لَيْتَنِي اتَّخَذْتُ مَعَ الرَّسُولِ سَبِيلًا (٢٧) ] ئه‌ڵێ: خۆزگه پێغه‌مبه‌ری خوام - صلی الله علیه وسلم - بكردایه به دۆست و خۆشه‌ویستی خۆم وه شوێنی بكه‌وتمایه (هه‌موو كه‌سێك له دونیا شوێن پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌كه‌وێت له قیامه‌تدا په‌شیمان ده‌بێته‌وه به‌ڵام په‌شیمانى سودى بۆ هیچ كه‌سێك نیه‌و له‌وێ ته‌نها لێپرسینه‌وه‌یه).