Al-Furqaan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَعَادًۭا وَثَمُودَا۟ وَأَصْحَٰبَ ٱلرَّسِّ وَقُرُونًۢا بَيْنَ ذَٰلِكَ كَثِيرًۭا ﴾
“And [remember how We punished the tribes of] Ad and Thamud and the people of Ar-Rass, and many generations [of sinners] in-between:”
[ وَعَادًا وَثَمُودَ وَأَصْحَابَ الرَّسِّ ] وه قه‌ومی (عادو ثهمود) وه هاوه‌ڵانی بیره‌كه‌یش، كه بیرێك بووه ئه‌ووترێ: له دێى (فه‌لج) له (یه‌مامه)، یاخود له (ئه‌نطاكیا)، یاخود له (ئازه‌ربیجان) بووه، كه قه‌ومێكى بت په‌رست بوونه‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى خۆیان به درۆزانیوه‌و كوشتوویانه‌و خستوویانه‌ته ناو بیره‌كه‌وه، بۆیه پێیان وتراوه: هاوه‌ڵانی بیر، خواى گه‌وره له ناوى بردوون، یاخود (أصحاب الاخدود) بوونه ئه‌وانه‌ى كه خواى گه‌وره له سوره‌تى (بروج) باسیان ده‌كات، یاخود وتراوه: قه‌ومی شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بوونه [ وَقُرُونًا بَيْنَ ذَلِكَ كَثِيرًا (٣٨) ] وه چه‌نده‌ها ئوممه‌تی تر له‌م نێوانانه‌دا خوای گه‌وره هه‌موویانی له‌ناو بردووه كه ئیمانیان نه‌هێناوه.