Al-Furqaan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَقَالُوٓا۟ أَسَٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ ٱكْتَتَبَهَا فَهِىَ تُمْلَىٰ عَلَيْهِ بُكْرَةًۭ وَأَصِيلًۭا ﴾
“And they say, “Fables of ancient times which he has caused to be written down, so that they might be read out to him at morn and evening!””
[ وَقَالُوا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ اكْتَتَبَهَا ] وه ئه‌ڵێن: ئه‌م قورئانه به‌سه‌رهات و سه‌رگوزشته‌و كتێبی ئوممه‌تانى پێشتره كه محمد - صلی الله علیه وسلم - له خه‌ڵكی تری وه‌رگرتووه‌و داوای كردووه بۆی بنووسنه‌وه یان خۆی نووسیوێتێوه [ فَهِيَ تُمْلَى عَلَيْهِ بُكْرَةً وَأَصِيلًا (٥) ] كه به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوادا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌خوێندرێته‌وه به به‌یانیان و ئێواران، واته: كه‌سانێكی تر محمد - صلی الله علیه وسلم - فێر ئه‌كه‌ن (خۆیان باش ده‌زانن ئه‌مه درۆیه‌و هه‌ڵیده‌به‌ستن و چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - خوێنده‌وارى نه‌بووه‌و له‌ناو خۆیاندا ژیاوه‌و راستگۆیی و ده‌ستپاكى لایان ئاشكرا بووه‌و خۆیان پێش پێغه‌مبه‌رایتى شایه‌تیان بۆ داوه).