Al-Furqaan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَتَوَكَّلْ عَلَى ٱلْحَىِّ ٱلَّذِى لَا يَمُوتُ وَسَبِّحْ بِحَمْدِهِۦ ۚ وَكَفَىٰ بِهِۦ بِذُنُوبِ عِبَادِهِۦ خَبِيرًا ﴾
“Hence, place thy trust in the Living One who dies not, and extol His limitless glory and praise: for none is as aware as His creatures’ sins as He –”
[ وَتَوَكَّلْ عَلَى الْحَيِّ الَّذِي لَا يَمُوتُ ] وه تۆ له هه‌موو كاروبارێكتدا ته‌وه‌كول بكه‌ره سه‌ر ئه‌و خوایه‌ی كه زیندووه‌و هه‌رگیز مردنی به‌سه‌ردا نایات، وه كاره‌كانتى پێ بسپێره [ وَسَبِّحْ بِحَمْدِهِ ] وه خوای گه‌وره به پاك ڕابگره‌و حه‌مدو سه‌ناو ستایشی خوای گه‌وره بكه [ وَكَفَى بِهِ بِذُنُوبِ عِبَادِهِ خَبِيرًا (٥٨) ] وه به‌سه كه خوای گه‌وره ئاگاداری تاوانی به‌نده‌كانی بێ كه زۆر ئاگاداره‌و زانیاریه‌كی وردی هه‌یه‌و هیچی لێ ناشاردرێته‌وه.