Al-Furqaan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قُلْ أَنزَلَهُ ٱلَّذِى يَعْلَمُ ٱلسِّرَّ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا ﴾
“Say [O Muhammad]: “He who knows all the mysteries of the heavens and the earth has bestowed from on high this [Qur’an upon me]! Verily, He is much-forgiving, a dispenser of grace!””
[ قُلْ أَنْزَلَهُ الَّذِي يَعْلَمُ السِّرَّ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌و خوایه‌ی كه نهێنی ئه‌زانێ له ئاسمانه‌كان و زه‌وی ئه‌و خوایه ئه‌م قورئانه پیرۆزه‌ی دابه‌زاندۆته خواره‌وه‌و فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌یه [ إِنَّهُ كَانَ غَفُورًا رَحِيمًا (٦) ] به‌دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به به‌زه‌ییه‌و په‌له ناكات له سزادانی ئێوه‌دا (سه‌یرى ئه‌م ره‌حمه‌ته‌ى خواى گه‌وره بكه‌ن له‌گه‌ڵ كوفر‌و عیناد و دژایه‌تى كردن و بوهتان كردنیان خواى گه‌وره بانگى كافران ده‌كات بۆ ته‌وبه كردن و گه‌ڕانه‌وه بۆ لاى خۆى تا لێیان خۆشبێت).