Al-Furqaan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَعِبَادُ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلَّذِينَ يَمْشُونَ عَلَى ٱلْأَرْضِ هَوْنًۭا وَإِذَا خَاطَبَهُمُ ٱلْجَٰهِلُونَ قَالُوا۟ سَلَٰمًۭا ﴾
“For, [true] servants of the Most Gracious are [only] they who walk gently on earth, and who, whenever the foolish address them, reply with [words of] peace;”
{هەندێك لە سیفاتی بەندە تایبەتەكانی خوا} [ وَعِبَادُ الرَّحْمَنِ الَّذِينَ يَمْشُونَ عَلَى الْأَرْضِ هَوْنًا ] وه به‌نده‌كانی خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ن كه به‌سه‌ر زه‌ویدا ئه‌ڕۆن به‌هێمنی و ئارامی به‌بێ ئه‌وه‌ی كه به لووتبه‌رزی و فه‌خرو شانازى بڕۆن (مه‌به‌ست ئه‌وه نیه به‌لاوازى بڕۆن وه‌كو نه‌خۆش) [ وَإِذَا خَاطَبَهُمُ الْجَاهِلُونَ ] وه كاتێك كه‌سانی نه‌زان و نه‌فام گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن [ قَالُوا سَلَامًا (٦٣) ] ئه‌ڵێن: ئێوه ئه‌مین و سه‌لامه‌تن له ده‌ست و ده‌مى ئێمه و به خراپه وه‌ڵامی خراپی ئێوه ناده‌ینه‌وه.