Al-Furqaan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَٱلَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ ٱلنَّفْسَ ٱلَّتِى حَرَّمَ ٱللَّهُ إِلَّا بِٱلْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ ۚ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ يَلْقَ أَثَامًۭا ﴾
“and who never invoke any [imaginary] deity side by side with God, and do not take any human beings life - [the life] which God has willed to be sacred - otherwise than in [the pursuit of] justice, and do not commit adultery. And [know that] he who commits aught thereof shall [not only] meet with a full requital”
[ وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ ] (ئیبنو عه‌بباس) ده‌فه‌رمێت: كه‌سانێك له هاوبه‌شبڕیارده‌ران خه‌ڵكیان كوشتبوو به زۆرى، وه زینایان كردبوو به زۆرى، هاتنه لاى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - وتیان ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه‌ى تۆ ده‌یڵێیت و بانگه‌وازى بۆ ده‌كه‌یت شتێكى چاكه به‌ڵام پێمان بڵێ ئایا ئه‌و تاوانانه‌ى پێشتر كردوومانه ده‌سڕێته‌وه‌و خوا لێمان خۆش ده‌بێت؟ خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا دوعا ناكه‌ن له خوایه‌كی تر‌و له خوایه‌كی تر ناپاڕێنه‌وه ته‌نها له خوای گه‌وره ئه‌پاڕێنه‌وه [ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ ] وه ئه‌و نه‌فسه‌ی كه خوای گه‌وره حه‌رامی كردووه نایكوژن ته‌نها به حه‌ق نه‌بێ: مه‌گه‌ر كه‌سێك له دوای زه‌واجی شه‌رعی زینای كردبێت، یان كه‌سێكی به ناحه‌ق كوشتبێت، یان له دین هه‌ڵگه‌ڕابێته‌وه ئه‌میش حاكمی موسڵمان ئه‌یانكوژێ [ وَلَا يَزْنُونَ ] وه زیناش ناكه‌ن [ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ ] وه هه‌ر كه‌سێك كاری وا بكات [ يَلْقَ أَثَامًا (٦٨) ] ئه‌وا تووشی تاوان و سزای خوای گه‌وره ئه‌بێت، یاخود دۆڵێكه له دۆزه‌خ سزاى زیناكارانى تێدا ده‌درێت.