Ash-Shu'araa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أَتَبْنُونَ بِكُلِّ رِيعٍ ءَايَةًۭ تَعْبَثُونَ ﴾
““Will you, in your wanton folly, build [idolatrous] altars on every height,”
[ أَتَبْنُونَ بِكُلِّ رِيعٍ آيَةً تَعْبَثُونَ (١٢٨) ] ئایا ئێوه له هه‌موو شوێنێكی به‌رزو سه‌ر ڕێگاو له شاخه به‌رزه‌كاندا كۆشك و ته‌لاری به‌رزو پته‌و گه‌وره‌و سه‌ره‌نجڕاكێش دروست ئه‌كه‌ن له كاتێكدا پێویستتان پێ نیه‌و ته‌نها بۆ فه‌خرو شانازی و ده‌رخستنى تواناتانه‌و ته‌نها كات به‌سه‌ر بردن و خۆماندوو كردن و به‌فیڕۆدانى تواناتانه [ وَتَتَّخِذُونَ مَصَانِعَ لَعَلَّكُمْ تَخْلُدُونَ (١٢٩) ] وه كۆشك و ته‌لاری به‌رزو قه‌ڵاو شورای پته‌و دروست ده‌كه‌ن وه‌كو ئه‌وه‌ی كه ئێوه نه‌مرن و به‌هه‌میشه‌یی بمێننه‌وه [ وَإِذَا بَطَشْتُمْ بَطَشْتُمْ جَبَّارِينَ (١٣٠) ] وه كاتێك كه بتانه‌وێ به‌سه‌ر كه‌سێكدا زاڵ بن زۆر به توندوتیژی زاڵ ئه‌بن به‌سه‌ریدا له ناحه‌قی و سته‌مدا [ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ (١٣١) ] ده‌ى ئێوه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و له خوا بترسێن وه گوێڕایه‌ڵی من بكه‌ن [ وَاتَّقُوا الَّذِي أَمَدَّكُمْ بِمَا تَعْلَمُونَ (١٣٢) ] وه ته‌قوای ئه‌و خوایه بكه‌ن كه یارمه‌تی داون به‌و هه‌موو شته‌ی كه خۆتان ئه‌زانن له ماڵ و منداڵ و سه‌روه‌ت و سامان [ أَمَدَّكُمْ بِأَنْعَامٍ وَبَنِينَ (١٣٣) ] یارمه‌تی داون و پشتیوانی كردوون به جۆره‌ها ئاژه‌ڵ وه به منداڵ [ وَجَنَّاتٍ وَعُيُونٍ (١٣٤) ] وه باخ و باخات و سه‌رچاوه‌ی ئاو و كانی و ڕووبار‌و بیره‌كان [ إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ (١٣٥) ] ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر كوفرتان ئه‌وه من له‌وه ئه‌ترسێم كه خوای گه‌وره سزاتان بدات له ڕۆژێكی زۆر گه‌وره‌دا كه ڕۆژی قیامه‌ته [ قَالُوا سَوَاءٌ عَلَيْنَا أَوَعَظْتَ أَمْ لَمْ تَكُنْ مِنَ الْوَاعِظِينَ (١٣٦) ] وتیان: ئه‌ى هود - صلی الله علیه وسلم - یه‌كسانه ئه‌گه‌ر تۆ ئامۆژگاریمان بكه‌ی یان نه‌یكه‌ی ئێمه گوێ به ئامۆژگاری تۆ ناده‌ین وه به قسه‌ت ناكه‌ین و ده‌ستبه‌ردارى دین و خواكانمان نابین.