Ash-Shu'araa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ كَذَّبَتْ ثَمُودُ ٱلْمُرْسَلِينَ ﴾
“[AND the tribe of] Thamud gave the lie to [one of God’s] message-hearers”
{گفتوگۆی نێوان ساڵح پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - و قەومەكەی} [ كَذَّبَتْ ثَمُودُ الْمُرْسَلِينَ (١٤١) ] قه‌ومی ثهمودیش سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆ زانی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆیان نه‌بوو وه‌ك ئه‌وه وایه باوه‌ڕیان به هیچ پێغه‌مبه‌رێك نه‌بووبێت (له حیجر نیشته‌جێ بوون له نێوان وادى القرى و وڵاتى شام، له پاش قه‌ومى عاد ژیاون پێش ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - وه عه‌ره‌ب بوونه).