Ash-Shu'araa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَذَكَرُوا۟ ٱللَّهَ كَثِيرًۭا وَٱنتَصَرُوا۟ مِنۢ بَعْدِ مَا ظُلِمُوا۟ ۗ وَسَيَعْلَمُ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓا۟ أَىَّ مُنقَلَبٍۢ يَنقَلِبُونَ ﴾
“[Most of them are of this kind] save those who have attained to faith, and do righteous deeds, and remember God unceasingly, and defend themselves [only] after having been wronged, and [trust in God’s promise that] those who are bent on wrongdoing will in time come to know how evil a turn their destinies are bound to take!”
[ إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] كه زه‌مى شاعیران كرا (حه‌سانى كوڕى سابت و عبدالله¬ى كوڕى ره‌وواحه‌و كه‌عبى كوڕى مالیك) به گریانه‌وه هاتن بۆ لاى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - وتیان: خواى گه‌وره كه ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندووه ده‌زانێت ئێمه شاعیرین و مه‌به‌ستى ئێمه‌یه، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو شاعیره باوه‌ڕداره‌كانى جیا كرده‌وه‌و فه‌رمووى: ته‌نها ئه‌و شاعیرانه نه‌بێ كه باوه‌ڕدارن وه كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه [ وَذَكَرُوا اللَّهَ كَثِيرًا ] وه زۆر زیكر‌و یادی خوای گه‌وره‌یان كردووه به شیعره‌كانیان [ وَانْتَصَرُوا مِنْ بَعْدِ مَا ظُلِمُوا ] وه دوای ئه‌وه‌ی كه سته‌میان لێكراوه خۆیان سه‌ر ئه‌كه‌ون به‌سه‌ر كافران و بێباوه‌ڕان و به شیعر وه‌ڵامیان ئه‌ده‌نه‌وه‌و به‌رگری له دین ئه‌كه‌ن [ وَسَيَعْلَمُ الَّذِينَ ظَلَمُوا أَيَّ مُنْقَلَبٍ يَنْقَلِبُونَ (٢٢٧) ] وه ئه‌و زاڵم و سته‌مكارانه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌زانن به‌ره‌و كوێ وه‌رئه‌گێڕدرێنه‌وه له‌ناو ئاگری دۆزه‌خداو ئه‌مدیو دیو ئه‌كرێن، واته: خراپی سه‌ره‌نجامیان له ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌زانن، والله أعلم .