Ash-Shu'araa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يُرِيدُ أَن يُخْرِجَكُم مِّنْ أَرْضِكُم بِسِحْرِهِۦ فَمَاذَا تَأْمُرُونَ ﴾
“who wants to drive you out of your land by his sorcery. What, then, do you advise?””
[ يُرِيدُ أَنْ يُخْرِجَكُمْ مِنْ أَرْضِكُمْ بِسِحْرِهِ ] ئینجا فیرعه‌ون خه‌ڵكى لێ هانداو وتی: مو‌سا مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه به‌م سیحره‌ی سه‌ره‌نجى خه‌ڵكى راكێشێت و شوێنكه‌وتوانى زۆر بكات و زاڵ بێت به‌سه‌ر ئێوه‌داو له شاری خۆتان ده‌رتات بكات و ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌تاندا، (ئه‌مه پیشه‌ى كافران و بێباوه‌ڕانه كه درۆ بۆ پێغه‌مبه‌ران و شوێنكه‌وتوانیان هه‌ڵده‌به‌ستن و تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن به جۆره‌ها تۆمه‌تى پوچه‌ڵ و بێبنه‌ما تا له پێش چاو خه‌ڵكى ناشیرینیان بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ره‌نجام راستیه‌كان ده‌رده‌كه‌ون و خواى گه‌وره حه‌ق و شوێنكه‌وتوانى سه‌رده‌خات) [ فَمَاذَا تَأْمُرُونَ (٣٥) ] بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنجیان ڕاكێشێ وتی: ئێوه فه‌رمانتان به چیه‌و چی ئه‌ڵێن؟