Ash-Shu'araa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قَالَ ءَامَنتُمْ لَهُۥ قَبْلَ أَنْ ءَاذَنَ لَكُمْ ۖ إِنَّهُۥ لَكَبِيرُكُمُ ٱلَّذِى عَلَّمَكُمُ ٱلسِّحْرَ فَلَسَوْفَ تَعْلَمُونَ ۚ لَأُقَطِّعَنَّ أَيْدِيَكُمْ وَأَرْجُلَكُم مِّنْ خِلَٰفٍۢ وَلَأُصَلِّبَنَّكُمْ أَجْمَعِينَ ﴾
“Said [Pharaoh]: “Have you come to believe in him ere I have given you permission? Verily, he must be your master who has taught you magic! But in time you shall come to know [my revenge]: most certainly shall I cut off your hands and your feet in great numbers, because of [your] perverseness, and shall most certainly crucify you in great numbers, all together!””
{فیرعەون هەڕەشە دەكات} [ قَالَ آمَنْتُمْ لَهُ قَبْلَ أَنْ آذَنَ لَكُمْ ] فیرعه‌ون وتی: ئایا ئێوه ئیمانتان به مو‌سا هێنا پێش ئه‌وه‌ی كه من ئیزنتان بده‌م [ إِنَّهُ لَكَبِيرُكُمُ الَّذِي عَلَّمَكُمُ السِّحْرَ ] مو‌سا پیاوه گه‌وره‌كه‌تان بوو كه فێره سیحری كردن، واته: ئێوه ئه‌م سیحره له موساوه فێر بوونه، (خۆیشى ده‌یزانى وا نیه‌و درۆ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى بكات له موسڵمان بوونى خه‌ڵكى) [ فَلَسَوْفَ تَعْلَمُونَ ] ئه‌وه له داهاتووێكی نزیكدا ئه‌زانن كه چیتان به‌سه‌ر دێنم [ لَأُقَطِّعَنَّ أَيْدِيَكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ مِنْ خِلَافٍ ] ئه‌بێ ده‌ست و پێتان به پێچه‌وانه‌وه ببڕمه‌وه ده‌ستی ڕاست و پێی چه‌پ و به پێچه‌وانه‌وه به‌م شێوازه [ وَلَأُصَلِّبَنَّكُمْ أَجْمَعِينَ (٤٩) ] وه ئه‌بێ هه‌ر هه‌مووتان له خاچ و دار بده‌م و هه‌ڵتان بواسم تا ببن به په‌ندو عیبره‌ت بۆ خه‌ڵكى، (كافران كه به به‌ڵگه ده‌مكوت بكرێن و بیروباوه‌ڕه پوچه‌ڵه‌كه‌یان بۆ خه‌ڵكى روون بكرێته‌وه په‌نا ده‌به‌ن بۆ كوشتن و بڕین و توندوتیژى و هه‌ڕه‌شه‌و ترساندن و تۆقاندن، كه ئه‌مه پیشه‌ى هه‌میشه‌یى ئه‌وان بووه به‌ڵام موسڵمانانى پێ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ده‌ستى چه‌ورى خۆیان به‌سه‌ر موسڵماناندا ده‌ساون).