Ash-Shu'araa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَأَوْحَيْنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنِ ٱضْرِب بِّعَصَاكَ ٱلْبَحْرَ ۖ فَٱنفَلَقَ فَكَانَ كُلُّ فِرْقٍۢ كَٱلطَّوْدِ ٱلْعَظِيمِ ﴾
“Thereupon We inspired Moses thus: Strike the sea with thy staff!”- whereupon it parted, and each part appeared like a mountain vast.”
{بە ئیزنی خوا دەریا دەبێت بە زەوی وشك} [ فَأَوْحَيْنَا إِلَى مُوسَى ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: وه‌حیمان بۆ مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - نارد [ أَنِ اضْرِبْ بِعَصَاكَ الْبَحْرَ ] به‌و گۆچانه‌ی به ده‌ستته‌وه‌یه بیده به ده‌ریاكه‌دا [ فَانْفَلَقَ ] ده‌ریاكه له‌ت بوو، بوو به زه‌ویه‌كی وشك [ فَكَانَ كُلُّ فِرْقٍ كَالطَّوْدِ الْعَظِيمِ (٦٣) ] وه به ئیزنی خوای گه‌وره ئاوه‌كه به‌رز بووه‌وه‌و هه‌ر شه‌پۆلێكی وه‌كو پارچه شاخێكی گه‌وره له ئاسمان ڕاوه‌ستاو بوو به دوانزه ڕێگا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوانزه هۆز بوون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هۆزێك به ئیسراحه‌ت بپه‌ڕنه‌وه، وه نێوانی ئاوه‌كه‌یش خوای گه‌وره بای نارد‌و وشكی كرد‌و به‌ناو وشكانیدا تێ ئه‌په‌ڕین، وه تاق و كه‌لێنی له نێوان ئاوه‌كاندا كرده‌وه تا له یه‌كترى دیار بن و دڵنیا بن هه‌موویان رزگاریان بووه.