Ash-Shu'araa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَٱلَّذِىٓ أَطْمَعُ أَن يَغْفِرَ لِى خَطِيٓـَٔتِى يَوْمَ ٱلدِّينِ ﴾
“and who, [hope, will forgive me my faults on Judgment Day!”
[ وَالَّذِي أَطْمَعُ أَنْ يَغْفِرَ لِي خَطِيئَتِي يَوْمَ الدِّينِ (٨٢) ] وه هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه كه ئومێدم پێیه‌تى كه له تاوانه‌كانم خۆش بێ له ڕۆژی قیامه‌تدا (كاتێك كه بته‌كانی شكاند وتی: گه‌وره‌كه‌یان شكاندوویه‌تی، وانه‌بوو خۆى شكاندیانى، وه كاتێك كه ئه‌وان چوونه ده‌ره‌وه‌ی شار وتی: من نه‌خۆشم، وه نه‌خۆش نه‌بوو، وه كاتێك كه سارای خێزانى له‌گه‌ڵدا بوو وتی: خوشكمه مه‌به‌ستى خوشكى دینى بوو بۆ ئه‌وه‌ى رزگارى بكات له ده‌ستدرێژى پاشا كافره‌كه، به ئومێدم خوای گه‌وره له‌م تاوانانه‌م خۆش بێ).