An-Naml • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِلَّا مَن ظَلَمَ ثُمَّ بَدَّلَ حُسْنًۢا بَعْدَ سُوٓءٍۢ فَإِنِّى غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴾
“and neither need anyone who has done wrong and then has replaced the wrong with good: for, verily, I am much-forgiving, a dispenser of grace!”
[ إِلَّا مَنْ ظَلَمَ ] مه‌گه‌ر جگه له پێغه‌مبه‌ران كه‌سێك كه زوڵم و سته‌می كردبێت ئه‌وانه ئه‌ترسێن [ ثُمَّ بَدَّلَ حُسْنًا بَعْدَ سُوءٍ ] به‌ڵام ئه‌وانیش ئه‌گه‌ر له دوای ئه‌و خراپه‌ی كه كردوویانه خراپه‌و تاوانه‌كانیان بگۆڕن بۆ چاكه‌و ته‌وبه بكه‌ن [ فَإِنِّي غَفُورٌ رَحِيمٌ (١١) ] ئه‌وه به دڵنیایى من زۆر خوایه‌كی لێخۆشبووم وه زۆر به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییم و له‌و كه‌سانه خۆش ئه‌بم (ئه‌مه‌یش موژده‌یه‌كى زۆر خۆشه بۆ مرۆڤـ كه تاوانیش بكات دواتر ته‌وبه بكات خواى گه‌وره لێى خۆش ده‌بێت و ده‌رگاى ته‌وبه دانه‌خراوه‌و كراوه‌یه تا خۆر له خۆرئاواوه هه‌ڵدێت).