An-Naml • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَأَدْخِلْ يَدَكَ فِى جَيْبِكَ تَخْرُجْ بَيْضَآءَ مِنْ غَيْرِ سُوٓءٍۢ ۖ فِى تِسْعِ ءَايَٰتٍ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَقَوْمِهِۦٓ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ قَوْمًۭا فَٰسِقِينَ ﴾
““Now place thy hand into thy bosom: it will come forth [shining] white, without blemish!” [And thou shalt go] with nine [of My] messages unto Pharaoh and his people for, verily, they are people depraved!””
{نۆ موعجیزەی مو‌سا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -} [ وَأَدْخِلْ يَدَكَ فِي جَيْبِكَ ] وه ده‌ستت بخه‌ره ناو ملوانی قهمیسهكهتهوه [ تَخْرُجْ بَيْضَاءَ ] كه ده‌ست ده‌رئه‌كه‌ی ده‌ستت زۆر سپیه وه‌كو مانگى چوارده ده‌دره‌وشێته‌وه [ مِنْ غَيْرِ سُوءٍ ] به‌بێ ئه‌وه‌ی گول بێت یان به‌ڵه‌ك بێت هه‌ر خۆی سپییه‌كی جوانه‌و له جوانیدا ئه‌دره‌وشێته‌وه، (كه موسى - صلی الله علیه وسلم - خۆى كه‌سێكى ئه‌سمه‌ر بووه) ئه‌مه‌یش موعجیزه‌یه‌كی تر بوو [ فِي تِسْعِ آيَاتٍ ] كه خوای گه‌وره نۆ موعجیزه‌ی به موسى به‌خشی كه ئه‌مه دوانیان بوو: گۆچانه‌كه‌و ده‌ستی، وه له‌تكردنى ئاوى ده‌ریاكه، وه تۆفان و زریانه‌كه، وه كولله‌و ئه‌سپێ و بۆق، وه ناردنى خوێن بۆ ناو خواردنی كافران، وه گۆڕینى شێوه‌یان، وه بێ بارانی و وشكه‌ساڵی ڕووی تێ كردن، وه نوقستانی كه‌وته ناو كشتوكاڵ و به‌رهه‌میانه‌وه [ إِلَى فِرْعَوْنَ وَقَوْمِهِ ] به‌م موعجیزانه تۆ بڕۆ بۆ لای فیرعه‌ون و قه‌ومه‌كه‌ی [ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمًا فَاسِقِينَ (١٢) ] به‌ڕاستی ئه‌وان قه‌ومێكی زۆر فاسق و ده‌رچووبوون له گوێڕایه‌ڵى خوای گه‌وره.