An-Naml • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَجَحَدُوا۟ بِهَا وَٱسْتَيْقَنَتْهَآ أَنفُسُهُمْ ظُلْمًۭا وَعُلُوًّۭا ۚ فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلْمُفْسِدِينَ ﴾
“- and in their wickedness and self-exaltation they rejected them, although their minds were convinced of their truth: and behold what happened in the end to those spreaders of corruption!”
{فیرعەون‌و دەسەڵاتداران یەقینیان هەبوو كە مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - پێغەمبەری خوایە!} [ وَجَحَدُوا بِهَا ] وه له رووكه‌شیدا ئینكاری و نكۆڵیان لێ كرد [ وَاسْتَيْقَنَتْهَا أَنْفُسُهُمْ ] به‌ڵام له نه‌فسی خۆیاندا یه‌قینیان هه‌بوو كه مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - ڕاست ده‌كات و پێغه‌مبه‌رى خوایه‌و موعجیزه‌ی پێیه [ ظُلْمًا وَعُلُوًّا ] به‌ڵام زوڵمیان له خۆیان ئه‌كرد، یان به‌هۆی شه‌ریك دانانیان بۆ خوای گه‌وره، وه به‌هۆی لووت به‌رزیان ئیمانیان به مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - نه‌هێنا [ فَانْظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُفْسِدِينَ (١٤) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ته‌ماشا بكه‌و بزانه سه‌ره‌نجامی ئاشووبگێڕان چۆن بوو چۆن خوای گه‌وره له‌ناوی بردن، (واته: ئه‌ى كافرانى قوڕه‌یش ئاگادار بن ئێوه‌یش ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن خواى گه‌وره وه‌كو ئه‌وان له‌ناوتان ده‌بات، ئه‌وان له ئێوه زۆرتر‌و به‌هێزتر بوون، وه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ئێوه له‌وه‌ى ئه‌وان باشتر‌و چاكتره).