An-Naml • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَوَرِثَ سُلَيْمَٰنُ دَاوُۥدَ ۖ وَقَالَ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ عُلِّمْنَا مَنطِقَ ٱلطَّيْرِ وَأُوتِينَا مِن كُلِّ شَىْءٍ ۖ إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ ٱلْفَضْلُ ٱلْمُبِينُ ﴾
“And [in this insight] Solomon was [truly] David’s heir; and he would say: “O you people! We have been taught the speech of birds, and have been given [in abundance] of all [good] things: this, behold, is indeed a manifest favour [from God]!””
[ وَوَرِثَ سُلَيْمَانُ دَاوُودَ ] وه سوله‌یمان - صلی الله علیه وسلم - بوو به میراتگری داودی باوكی - صلی الله علیه وسلم - ، واته: له زانیاری و پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا نه‌ك له‌ماڵدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ران كه‌س نابێ به میراتگری ماڵیان، وه ئه‌گه‌ر ماڵ بوایه سوله‌یمان - صلی الله علیه وسلم - تایبه‌ت ناكرا چونكه داود - صلی الله علیه وسلم - منداڵى تریشى هه‌بووه‌و خێزانیشى زۆر بووه. {چمكێك لە بەسەرهاتی سولەیمان پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -} [ وَقَالَ يَا أَيُّهَا النَّاسُ عُلِّمْنَا مَنْطِقَ الطَّيْرِ ] وه سوله‌یمان - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی خه‌ڵكی خوای گه‌وره ئه‌وه‌ی به ئێمه به‌خشیوه كه له زمانى باڵنده تێ بگه‌ین كاتێك كه قسه ده‌كه‌ن [ وَأُوتِينَا مِنْ كُلِّ شَيْءٍ ] وه هه‌ر شتێكیش كه پێویستمان بێ خوای گه‌وره پێی به‌خشیوین له زانست و زانیاری و پێغه‌مبه‌رایه‌تی و حیكمه‌ت و ژێربار كردنى جن و مرۆڤـ و باڵنده‌و با و زانین و تێگه‌یشتن له زمانى باڵنده‌و گیانله‌به‌ران و ئه‌و شتانه [ إِنَّ هَذَا لَهُوَ الْفَضْلُ الْمُبِينُ (١٦) ] به دڵنیایى ئه‌مه فه‌زڵێكی زۆر ئاشكرای خوای گه‌وره‌یه به‌سه‌ر ئێمه‌وه.