An-Naml • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنِّى وَجَدتُّ ٱمْرَأَةًۭ تَمْلِكُهُمْ وَأُوتِيَتْ مِن كُلِّ شَىْءٍۢ وَلَهَا عَرْشٌ عَظِيمٌۭ ﴾
““Behold, I found there a woman ruling over them; and she has been given [abundance] of all [good] things, and hers is a mighty throne,”
{ سولهيمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - و ئافره‌ته پاشاكه‌ى سه‌به‌ء} [ إِنِّي وَجَدْتُ امْرَأَةً تَمْلِكُهُمْ ] من بینیم له شاری (سه‌به‌ء) ئافره‌تێك پاشایانه كه وتراوه: ناوی (به‌ڵقیسی كچی شه‌راحیل) بووه [ وَأُوتِيَتْ مِنْ كُلِّ شَيْءٍ ] وه له هه‌موو شتێكی سه‌رده‌می خۆی ئه‌وه‌ى كه پاشا پێویستى بێت له موڵك و ده‌سه‌ڵات پێى به‌خشراوه [ وَلَهَا عَرْشٌ عَظِيمٌ (٢٣) ] وه عه‌رش و ته‌ختێكی شاهانه‌ى یه‌كجار گه‌وره‌ی هه‌یه كه به ئاڵتوون و دوڕڕو مروارى و ئاوریشم رازێنراوه‌ته‌وه‌و هه‌شتا گه‌ز درێژه‌و چل گه‌ز پانه.