An-Naml • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ٱذْهَب بِّكِتَٰبِى هَٰذَا فَأَلْقِهْ إِلَيْهِمْ ثُمَّ تَوَلَّ عَنْهُمْ فَٱنظُرْ مَاذَا يَرْجِعُونَ ﴾
“Go with this my letter and convey it to them; and thereafter withdraw from them and see what [answer] they return.””
{ نامه‌كه‌ى سوله‌يمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بۆ ئافره‌ته پاشاكه‌ى سه‌به‌ء} [ اذْهَبْ بِكِتَابِي هَذَا ] سوله‌یمان - صلی الله علیه وسلم - نامه‌یه‌كی نووسی و فه‌رمووی: ئه‌م نامه‌یه‌م به‌ره بۆ لای ئه‌و ئافره‌ته‌ى پاشای (سه‌به‌ء) [ فَأَلْقِهْ إِلَيْهِمْ ] بۆیان هه‌ڵده [ ثُمَّ تَوَلَّ عَنْهُمْ ] پاشان لێیان دووركه‌وه له‌لایه‌ك ڕابوه‌سته‌و گوێ بگره بزانه چی ئه‌ڵێن [ فَانْظُرْ مَاذَا يَرْجِعُونَ (٢٨) ] وه بزانه وه‌ڵامیان چی ئه‌بێت كه له‌ناو خۆیاندا گفتوگۆ ئه‌كه‌ن، ئه‌میش ڕۆیشت نامه‌كه‌ی بۆ بردن و بۆ ئافره‌ته‌كه‌ی هه‌ڵدا كه به ته‌نها بوو، وه چوو له دووره‌وه ڕاوه‌ستاو گوێی لێ گرتن.