An-Naml • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قَالَ يَٰٓأَيُّهَا ٱلْمَلَؤُا۟ أَيُّكُمْ يَأْتِينِى بِعَرْشِهَا قَبْلَ أَن يَأْتُونِى مُسْلِمِينَ ﴾
“[When Solomon learned that the Queen of Sheba was coming,] he said [to his council]: “O you nobles! Which of you can bring me her throne ere she and her followers come unto me in willing surrender to God?””
[ قَالَ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ أَيُّكُمْ يَأْتِينِي بِعَرْشِهَا قَبْلَ أَنْ يَأْتُونِي مُسْلِمِينَ (٣٨) ] نێردراوه‌كه به دیارى¬یه‌كه‌وه گه‌ڕایه‌وه‌و وه‌ڵامه‌كه‌ى بۆ بردنه‌وه‌و ئه‌وانیش زانیان ئه‌مه پاشا نیه‌و داواى پاره‌و موڵك ناكات، به‌ڵكو پێغه‌مبه‌ره، بۆیه ئافره‌ته پاشاكه به خۆى و سه‌ربازه‌كانیه‌وه به‌ڕێكه‌وتن بۆ لاى سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بۆ ئه‌وه‌ى موسڵمان بن، خوای گه‌وره به وه‌حی سوله‌یمانی - صلی الله علیه وسلم - ئاگادار كرده‌وه كه ئه‌وان ئێستا به‌ڕێوه‌ن و دێن موسڵمان ئه‌بن، سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - زۆر خۆشحاڵ بوو، ویستی شتێكیان نیشان بدا كه خوای گه‌وره چ توانا‌و ده‌سه‌ڵاتێكی به‌م به‌خشیوه، بۆیه فه‌رمووی: ئه‌ی پیاوماقوڵ و ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وروپشتم كێ له ئێوه ئه‌توانێ عه‌رشه‌كه‌ی ئه‌و ئافره‌ته پاشایه‌م بۆ بێنێ پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وان بێن و موسڵمان بن؟