An-Naml • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قَالَ ٱلَّذِى عِندَهُۥ عِلْمٌۭ مِّنَ ٱلْكِتَٰبِ أَنَا۠ ءَاتِيكَ بِهِۦ قَبْلَ أَن يَرْتَدَّ إِلَيْكَ طَرْفُكَ ۚ فَلَمَّا رَءَاهُ مُسْتَقِرًّا عِندَهُۥ قَالَ هَٰذَا مِن فَضْلِ رَبِّى لِيَبْلُوَنِىٓ ءَأَشْكُرُ أَمْ أَكْفُرُ ۖ وَمَن شَكَرَ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ رَبِّى غَنِىٌّۭ كَرِيمٌۭ ﴾
“Answered he who was illumined by revelation: “[Nay,] as for me - I shall bring it to thee ere the twinkling of thy eye ceases!” And when he saw it truly before him, he exclaimed: “This is [an outcome] of my Sustainer’s bounty, to test me as to whether I am grateful or ungrateful! However, he who is grateful [to God] is but grateful for his own good; and he who is ungrateful [should know that], verily, my Sustainer is self-sufficient, most generous in giving!””
{ به چاوتروكانێك ته‌ختى شاهانه له يه‌مه‌نه‌وه بۆ قودس ده‌گوازنه‌وه!} [ قَالَ الَّذِي عِنْدَهُ عِلْمٌ مِنَ الْكِتَابِ ] به‌ڵام كه‌سێكی تر كه وتراوه وه‌زیرێكی بووه، یان نوسه‌رێكى بووه، كه زانیاری له كتابدا هه‌بووه ئه‌و وتوویه‌تی: [ أَنَا آتِيكَ بِهِ ] من عه‌رشی ئه‌و ئافره‌ته‌ت بۆ دێنم [ قَبْلَ أَنْ يَرْتَدَّ إِلَيْكَ طَرْفُكَ ] پێش ئه‌وه‌ی كه پێڵووی چاوت بجوولێته‌وه، واته: پێش ئه‌وه‌ى چاو بتروكێنی، بینوقێنیت و چاو بكه‌یته‌وه له ماوه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده‌دا عه‌رشه‌كه‌یت بۆ دێنم [ فَلَمَّا رَآهُ مُسْتَقِرًّا عِنْدَهُ ] هه‌ر ئه‌وه‌نده چاوی تروكاند یه‌كسه‌ر عه‌رشه‌كه‌ی ئه‌و ئافره‌ته پاشایه‌ی هێناو له‌به‌ر ده‌ستی سوله‌یماندا دایناو جێگیری كرد (له‌یه‌مه‌نه‌وه بۆ بیت المقد‌س) [ قَالَ هَذَا مِنْ فَضْلِ رَبِّي ] سوله‌یمان - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌مه فه‌زڵی خوای گه‌وره‌یه به‌سه‌ر منه‌وه [ لِيَبْلُوَنِي أَأَشْكُرُ أَمْ أَكْفُرُ ] تا تاقیم بكاته‌وه ئایا شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره ئه‌كه‌م یان كوفری نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره ئه‌كه‌م [ وَمَنْ شَكَرَ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِ ] وه هه‌ر كه‌سێك شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره بكات ئه‌وا شوكری خۆی كردووه‌و بۆ خۆی باشه‌و سووده‌كه‌ی بۆ خۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه [ وَمَنْ كَفَرَ ] وه هه‌ر كه‌سێكیش شوكرانه‌بژێری خوا نه‌كات و كوفرانه‌ی نیعمه‌تی خوای گه‌وره بكات [ فَإِنَّ رَبِّي غَنِيٌّ كَرِيمٌ (٤٠) ] ئه‌وا به دڵنیایى په‌روه‌ردگارم زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌و بێ پێویسته و پێویستی به‌وه نیه كه كه‌س شوكرانه‌بژێری بكات و بیپه‌رستێت، وه زۆر به‌ڕێزه.