An-Naml • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَلَمَّا جَآءَتْ قِيلَ أَهَٰكَذَا عَرْشُكِ ۖ قَالَتْ كَأَنَّهُۥ هُوَ ۚ وَأُوتِينَا ٱلْعِلْمَ مِن قَبْلِهَا وَكُنَّا مُسْلِمِينَ ﴾
“And so, as soon as she arrived, she was asked: “Is thy throne like this?” She answered: “It is as though it were the same!” [And Solomon said to his nobles: “She has arrived at the truth without any help from us,] although it is we who have been given [divine] knowledge before her, and have [long ago] surrendered ourselves unto God!”
[ فَلَمَّا جَاءَتْ ] كاتێك كه ئه‌و ئافره‌ته پاشایه هات بۆ لای سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - [ قِيلَ أَهَكَذَا عَرْشُكِ ] نیشانی دراو وترا: ئایا عه‌رشه‌كه‌ی تۆش وه‌ك ئه‌مه وابوو ئایا ئه‌مه له عه‌رشه‌كه‌ی تۆ ئه‌چێ؟ [ قَالَتْ كَأَنَّهُ هُوَ ] ئه‌ویش وتی: له‌و ئه‌چێت و لێى نزیكه، نه‌یووت ئه‌وه نه‌وه‌ك دوایی بكه‌وێته درۆوه چونكه ماوه‌ى نێوانیان زۆر دوور بوو [ وَأُوتِينَا الْعِلْمَ مِنْ قَبْلِهَا ] سوله‌یمان - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: پێش ئه‌مه‌یش خوای گه‌وره زانیاری به ئێمه به‌خشیووه كه چى رێگرى لێئه‌كرد له موسڵمان بوونى، یان زانیمان كه موسڵمان ئه‌بێ و خوای گه‌وره پێشتر پێی وتبوو كه دێت موسڵمان ئه‌بێ [ وَكُنَّا مُسْلِمِينَ (٤٢) ] وه ئێمه‌ش موسڵمانین و خۆمان ته‌سلیمی خوای گه‌وره كردووه.