An-Naml • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قِيلَ لَهَا ٱدْخُلِى ٱلصَّرْحَ ۖ فَلَمَّا رَأَتْهُ حَسِبَتْهُ لُجَّةًۭ وَكَشَفَتْ عَن سَاقَيْهَا ۚ قَالَ إِنَّهُۥ صَرْحٌۭ مُّمَرَّدٌۭ مِّن قَوَارِيرَ ۗ قَالَتْ رَبِّ إِنِّى ظَلَمْتُ نَفْسِى وَأَسْلَمْتُ مَعَ سُلَيْمَٰنَ لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ ﴾
“[After a while] she was told: “Enter this court!” - but when she saw it, she thought that it was a fathomless expanse of water, and she bared her legs. Said he: “Behold, it is [but] a court smoothly paved with glass!” Cried she: “O my Sustainer! I have been sinning against myself thy worshipping aught but Thee]: but [now] I have surrendered myself, with Solomon, unto the Sustainer of all the worlds!””
{ ئافره‌ته پاشاكه‌ى سه‌به‌ء موسڵمان ده‌بێت} [ قِيلَ لَهَا ادْخُلِي الصَّرْحَ ] سوله‌یمان به ئافره‌ته‌كه‌ی وت: وه‌ره ناو كۆشكه‌كه‌وه، جنى و شه‌یتانه‌كان كۆشكێكی به‌رزیان بۆ دروست كردبوو كه زه‌وییه‌كه‌ی له شووشه بوو وه ژێر شووشه‌كه‌یش ئاو و ماسی تیا‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى توانا‌و ده‌سه‌ڵاتى خواى گه‌وره نیشان ئه‌و ئافره‌ته پاشایه بدات [ فَلَمَّا رَأَتْهُ ] كاتێك ئافره‌ته‌كه ئه‌و زه‌ویه‌ی بینی [ حَسِبَتْهُ لُجَّةً ] وایزانی ئه‌مه ده‌ریایه‌و ئاوه [ وَكَشَفَتْ عَنْ سَاقَيْهَا ] وه قاچی ده‌رخست بۆ ئه‌وه‌ی كه جل و پۆشاكه‌كه‌ی ته‌ڕ نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ناو ئاوه‌كه‌دا بڕوات، وایزانی ئاوه، (هه‌ندێك شت له ته‌فسیره‌كاندا باسكراوه كه ئیسرائیلیاته‌و راست نیه‌و شایانى باس كردن نیه) [ قَالَ إِنَّهُ صَرْحٌ مُمَرَّدٌ مِنْ قَوَارِيرَ ] سوله‌یمان فه‌رمووی: ئه‌مه له شووشه دروستكراوه به‌ڵام شووشه‌یه‌كی لووس و دیاره‌و ئه‌ستوورو پته‌وه هیچ مه‌ترسیه‌كی نیه [ قَالَتْ رَبِّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي ] له‌وێ ئافره‌ته‌كه وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار من زوڵمم له نه‌فسی خۆم كردووه كه چه‌ندێكه عیباده‌ت بۆ تۆ ناكه‌م و عیباده‌تی خۆر ئه‌كه‌م [ وَأَسْلَمْتُ مَعَ سُلَيْمَانَ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ (٤٤) ] وه له‌گه‌ڵ سوله‌یماندا هه‌ردووكمان خۆمان ته‌سلیم الله كرد كه په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه، یه‌كسه‌ر له‌وێدا موسڵمان بوو وه باوه‌ڕی هێنا.