An-Naml • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أَمَّنْ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَأَنزَلَ لَكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَأَنۢبَتْنَا بِهِۦ حَدَآئِقَ ذَاتَ بَهْجَةٍۢ مَّا كَانَ لَكُمْ أَن تُنۢبِتُوا۟ شَجَرَهَآ ۗ أَءِلَٰهٌۭ مَّعَ ٱللَّهِ ۚ بَلْ هُمْ قَوْمٌۭ يَعْدِلُونَ ﴾
“Nay - who is it that has created the heavens and the earth, and sends down for you [life-giving] water from the skies? For it is by this means that We cause gardens of shining beauty to grow - [whereas] it is not in your power to cause [even one single of] its trees to grow! Could there be any divine power besides God? Nay, they [who think so] are people who swerve [from the path of reason]”
{په‌روه‌ردگارێتى خواى گه‌وره } [ أَمَّنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ ] ئایا بۆ خوایه‌ك ناپه‌رستن به تاك و ته‌نها كه ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست كردووه ئه‌وه‌نده به‌توانایه [ وَأَنْزَلَ لَكُمْ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً ] وه له ئاسمانیشه‌وه بارانی بۆ دابه‌زاندوون [ فَأَنْبَتْنَا بِهِ حَدَائِقَ ذَاتَ بَهْجَةٍ ] وه به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه جۆره‌ها باخ و باخاتى زۆر جوانمان بۆ ڕواندوون كه هه‌ر كه‌سێك سه‌یری بكات سه‌رسام ئه‌بێ له جوانیدا [ مَا كَانَ لَكُمْ أَنْ تُنْبِتُوا شَجَرَهَا ] كه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره نه‌یڕواندایه ئێوه بۆتان نه‌بوو نه‌تانئه‌توانی به‌بێ ویستی خوای گه‌وره بیڕوێنن چونكه ئێوه بێ ده‌سه‌ڵاتن [ أَإِلَهٌ مَعَ اللَّهِ ] ئایا له‌گه‌ڵ ئه‌م الله¬یه كه ئه‌م هه‌موو شتانه ئه‌كات خوایه‌كی تر هه‌یه شایه‌نی په‌رستن بێ كه ئێوه بیپه‌رستن و بیكه‌نه شه‌ریك بۆ خوا؟، بێگومان نه‌خێر [ بَلْ هُمْ قَوْمٌ يَعْدِلُونَ (٦٠) ] به‌ڵكو ئه‌مانه كه‌سانێكن له حه‌ق لائه‌ده‌ن بۆ باتڵ، یاخود ئه‌و خوا پوچه‌ڵانه یه‌كسان ئه‌كه‌ن به خوای گه‌وره.