An-Naml • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أَمَّن يُجِيبُ ٱلْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ وَيَكْشِفُ ٱلسُّوٓءَ وَيَجْعَلُكُمْ خُلَفَآءَ ٱلْأَرْضِ ۗ أَءِلَٰهٌۭ مَّعَ ٱللَّهِ ۚ قَلِيلًۭا مَّا تَذَكَّرُونَ ﴾
“Nay - who is it that responds to the distressed when he calls out to Him, and who removes the ill [that caused the distress], and has made you inherit the earth? Could there be any divine power besides God? How seldom do you keep this in mind!”
{ ته‌نها خواى گه‌وره به‌هاناى لێقه‌وماوانه‌وه دێت} [ أَمَّنْ يُجِيبُ الْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ ] كێ هه‌یه وه‌ڵامی لێقه‌وماو بداته‌وه كاتێك كه ده‌پارێته‌وه‌و هانا بۆ خوای گه‌وره ئه‌بات جگه له خواى گه‌وره؟ [ وَيَكْشِفُ السُّوءَ ] وه كێ هه‌یه خراپه‌تان له‌سه‌ر هه‌ڵگرێ و لایدات؟ [ وَيَجْعَلُكُمْ خُلَفَاءَ الْأَرْضِ ] وه كێ هه‌یه ئێوه بكات به جێ‌نشین له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌ر ئه‌وه‌نده جیلێكی له‌ناوبرد جیلێكی تر جێیان بگرێته‌وه؟ واته: كه‌س نیه [ أَإِلَهٌ مَعَ اللَّهِ ] ئایا له‌گه‌ڵ الله دا په‌رستراو و خوایه‌كی تر هه‌یه كه شایانى په‌رستن بێت و ئێوه بیپه‌رستن و بیكه‌ن به شه‌ریك بۆ خواى گه‌وره؟ [ قَلِيلًا مَا تَذَكَّرُونَ (٦٢) ] به‌ڵام زۆر به كه‌می بیر ئه‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ حه‌ق.