An-Naml • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّكَ لَا تُسْمِعُ ٱلْمَوْتَىٰ وَلَا تُسْمِعُ ٱلصُّمَّ ٱلدُّعَآءَ إِذَا وَلَّوْا۟ مُدْبِرِينَ ﴾
“[But,] verily, thou canst not make the dead hear: and [so, too,] thou canst not make the deaf [of heart] hear this call when they turn their backs [on thee] and go away,”
{ مردوو قسه‌ى زيندوو نابيستێت} [ إِنَّكَ لَا تُسْمِعُ الْمَوْتَى ] به دڵنیایى ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ ناتوانی وا له مردوو بكه‌ی كه قسه‌ی تۆ ببیستێ، واته: ته‌شبیهی كافران ئه‌كات به مردوو چۆن ناتوانی وا له مردوو بكه‌ی قسه‌ی تۆ ببیستێ ئاوایش ناتوانی وا له كافران بكه‌ی كه قسه‌ی تۆ ببیستن چونكه نایانه‌وێ بیبیستن (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه مردوو قسه‌ى زیندوو نابیستێت) [ وَلَا تُسْمِعُ الصُّمَّ الدُّعَاءَ ] وه كه‌سێكیش كه كه‌ڕ بێت چه‌ندێك بانگی بكه‌ی نایبیستێ [ إِذَا وَلَّوْا مُدْبِرِينَ (٨٠) ] به‌تایبه‌تی كاتێك كه پشت هه‌ڵكه‌ن و بڕۆن كافران ئاوا پشت له حه‌ق ئه‌كه‌ن و نایانه‌وێ حه‌ق ببیستن