An-Naml • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَتَرَى ٱلْجِبَالَ تَحْسَبُهَا جَامِدَةًۭ وَهِىَ تَمُرُّ مَرَّ ٱلسَّحَابِ ۚ صُنْعَ ٱللَّهِ ٱلَّذِىٓ أَتْقَنَ كُلَّ شَىْءٍ ۚ إِنَّهُۥ خَبِيرٌۢ بِمَا تَفْعَلُونَ ﴾
“And thou wilt see the mountains, which [now] thou deemest so firm, pass away as clouds pass away: a work of God, who has ordered all things to perfection! Verily, He is fully aware of all that you do!”
[ وَتَرَى الْجِبَالَ تَحْسَبُهَا جَامِدَةً ] وه شاخه‌كان ئه‌بینی له‌و ڕۆژه‌دا وا ئه‌زانی له جێی خۆیان ڕاوه‌ستاون و ڕه‌ق و وشك و جێگیرن [ وَهِيَ تَمُرُّ مَرَّ السَّحَابِ ] به‌ڵام ئه‌مان به ئاسماندا ئه‌ڕۆن وه‌كو ڕۆیشتنی هه‌ور چۆن هه‌ور ئه‌ڕوا ئه‌وانیش له جێی خۆیان هه‌ڵكه‌ندراون وه وه‌كو صوفیشی شیكراوه‌یان لێ هاتووه به ئاسماندا ئه‌ڕۆن [ صُنْعَ اللَّهِ الَّذِي أَتْقَنَ كُلَّ شَيْءٍ ] كه ئه‌مه دروستكراوی خوای گه‌وره‌یه كه هه‌موو شتێكی به ڕێكوپێكی دروست كردووه وه شاخه‌كانیش ئاوا ده‌رئه‌كات [ إِنَّهُ خَبِيرٌ بِمَا تَفْعَلُونَ (٨٨) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر زانایه به كرده‌وه‌ی ئێوه‌و ئاگاداری نهێنی و ئاشكرایه.