Al-Qasas • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَأَصْبَحَ فُؤَادُ أُمِّ مُوسَىٰ فَٰرِغًا ۖ إِن كَادَتْ لَتُبْدِى بِهِۦ لَوْلَآ أَن رَّبَطْنَا عَلَىٰ قَلْبِهَا لِتَكُونَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴾
“On the morrow, however, an aching void grew up in the heart of the mother of Moses, and she would indeed have disclosed all about him had We not endowed her heart with enough strength to keep alive her faith [in Our promise].”
{دايكى مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - دڵى لاى كوڕه‌كه‌يه‌تى} [ وَأَصْبَحَ فُؤَادُ أُمِّ مُوسَى فَارِغًا ] دوای ئه‌وه‌ی كه مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - ئاوه‌كه بردی دڵی دایكی مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - به‌تاڵ و خاڵى بوو هیچ شتێكی تیا نه‌بوو له كاروبارى دونیا ته‌نها مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - نه‌بێت، واته: گرنگی به هیچ شتێك نه‌ئه‌دا ته‌نها به منداڵه‌كه‌ی نه‌بێ [ إِنْ كَادَتْ لَتُبْدِي بِهِ ] له سه‌ختى غه‌م و په‌ژاره‌و خه‌فه‌تباریدا نزیك بوو ئه‌م شته ئاشكرا بكات و ده‌ریبخات و بڵێ ئه‌وه كوڕی منه لای ئێوه‌یه [ لَوْلَا أَنْ رَبَطْنَا عَلَى قَلْبِهَا ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره دڵی دامه‌زراو و به‌هێز نه‌كردایه‌و هێمنی و ئارامی دانابه‌زاندایه‌ته سه‌ر دڵی، ئه‌وه خۆی ئاشكرا ئه‌كرد [ لِتَكُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ (١٠) ] بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك بێ له‌و باوه‌ڕدارانه كه به‌ڵێنی خوا به‌ڕاست بزانن كه منداڵه‌كه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.