Al-Qasas • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ وَحَرَّمْنَا عَلَيْهِ ٱلْمَرَاضِعَ مِن قَبْلُ فَقَالَتْ هَلْ أَدُلُّكُمْ عَلَىٰٓ أَهْلِ بَيْتٍۢ يَكْفُلُونَهُۥ لَكُمْ وَهُمْ لَهُۥ نَٰصِحُونَ ﴾
“Now from the very beginning We caused him to refuse the breast of [Egyptian] nurses; and [when his sister came to know this,] she said: “Shall I guide you to a family that might rear him for you, and look after him with good will?””
[ وَحَرَّمْنَا عَلَيْهِ الْمَرَاضِعَ مِنْ قَبْلُ ] دوای ئه‌وه‌ی كه موسایان هه‌ڵگرت چه‌ندێك ئافره‌ت كه شیری هه‌بوو هێنایان بۆ ئه‌وه‌ى شیرى پێبدات خوای گه‌وره قه‌ده‌غه‌ی كرد شیری هیچ كه‌سیان بخوات و مه‌مكی هیچ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی نه‌گرت تا شیره‌كه‌یان بخوات، پێش ئه‌وه‌ی كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ لای دایكی [ فَقَالَتْ هَلْ أَدُلُّكُمْ عَلَى أَهْلِ بَيْتٍ يَكْفُلُونَهُ لَكُمْ وَهُمْ لَهُ نَاصِحُونَ (١٢) ] هێنایان بۆ بازاڕ تا ئافره‌تێكیان ده‌ست بكه‌وێت شیرى پێبدات، خوشكه‌كه‌ی بینى و وتی: ئایا ڕێنمایتان بكه‌م بۆ ماڵێك كه ئه‌وان سه‌رپه‌رشتیاری بكه‌ن و شیری پێ بده‌ن، وه ئه‌وان زۆر به‌ڕه‌حم و سۆز‌و ئامۆژگاریكار ده‌بن بۆی له په‌روه‌رده‌كردنیدا (ئه‌میش نزیك بوو خۆى ئاشكرا بكات، وتیان چۆن ده‌زانیت واده‌بن؟ وتى: له‌به‌ر خاتر فیرعه‌ون، ئینجا وازیان لێهێنا).