Al-Qasas • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَرَدَدْنَٰهُ إِلَىٰٓ أُمِّهِۦ كَىْ تَقَرَّ عَيْنُهَا وَلَا تَحْزَنَ وَلِتَعْلَمَ أَنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّۭ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴾
“And thus We restored him to his mother, so that her eye might he gladdened, and that she might grieve no longer, and that she might know that God’s promise always comes true - even though most of them know it not!”
{خواى گه‌وره مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ دايكى} [ فَرَدَدْنَاهُ إِلَى أُمِّهِ ] وه گه‌ڕاندمانه‌وه بۆ لاى دایكى، هێنایان بۆ لای دایكی مه‌مكی گرت و شیره‌كه‌ی دایكی خوارد، ئه‌وانیش زۆریان پێخۆش بوو [ كَيْ تَقَرَّ عَيْنُهَا ] بۆ ئه‌وه‌ی كه دایكی چاوڕۆشنا بێت به منداڵه‌كه‌ی خۆی [ وَلَا تَحْزَنَ ] وه خه‌فه‌ت نه‌خوات به دووركه‌وتنه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی [ وَلِتَعْلَمَ أَنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ ] وه تا بۆی ده‌ركه‌وێ و بزانێت كه به دڵنیایى به‌ڵێنه‌كانی خوای گه‌وره هه‌مووی حه‌قه‌و خوای گه‌وره به‌ڵێنی خۆی ئه‌باته سه‌ر (ئه‌م دووركه‌وتنه‌وه‌یه ته‌نها شه‌و و رۆژێكى خایاند) [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (١٣) ] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكى له بێئاگاییدان و ئه‌م شته نازانن.