Al-Qasas • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَدَخَلَ ٱلْمَدِينَةَ عَلَىٰ حِينِ غَفْلَةٍۢ مِّنْ أَهْلِهَا فَوَجَدَ فِيهَا رَجُلَيْنِ يَقْتَتِلَانِ هَٰذَا مِن شِيعَتِهِۦ وَهَٰذَا مِنْ عَدُوِّهِۦ ۖ فَٱسْتَغَٰثَهُ ٱلَّذِى مِن شِيعَتِهِۦ عَلَى ٱلَّذِى مِنْ عَدُوِّهِۦ فَوَكَزَهُۥ مُوسَىٰ فَقَضَىٰ عَلَيْهِ ۖ قَالَ هَٰذَا مِنْ عَمَلِ ٱلشَّيْطَٰنِ ۖ إِنَّهُۥ عَدُوٌّۭ مُّضِلٌّۭ مُّبِينٌۭ ﴾
“And [one day] he entered the city at a time when [most of] its people were [resting in their houses,] unaware of what was going on [in the streets]; and there he encountered two men fighting with one another - one of his own people, and the other of his enemies. And the one who belonged to his own people cried out to him for help against him who was of his enemies - whereupon Moses struck him down with his fist, and [thus] brought about his end. [But then] he said [to himself]: “This is of Satan’s doing! Verily, he is an open foe, leading [man] astray!””
{مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - به‌هه‌ڵه كه‌سێك ده‌كوژێت} [ وَدَخَلَ الْمَدِينَةَ عَلَى حِينِ غَفْلَةٍ مِنْ أَهْلِهَا ] موسى - صلی الله علیه وسلم - هاته ناو شاری میصره‌وه دوای ئه‌وه‌ی كه وه‌حی بۆ هات و بوو به پێغه‌مبه‌ر له كاتێك كه خه‌ڵكه‌كه بێ ئاگابوون، وتراوه: له نێوان مه‌غریب و عیشادا، یان له نیوه‌ڕۆدا به نهێنی خۆی كرده ناو شاردا [ فَوَجَدَ فِيهَا رَجُلَيْنِ يَقْتَتِلَانِ ] بینی دوو پیاو شه‌ڕیانه [ هَذَا مِنْ شِيعَتِهِ ] ئه‌مه‌یان به‌نی ئیسرائیلییه‌و له هۆزی خۆیه‌تی [ وَهَذَا مِنْ عَدُوِّهِ ] وه ئه‌مه‌ى تریشیان (قيبطي)يه له هۆزه‌كه‌ی فیرعه‌ونه و دوژمنێتى [ فَاسْتَغَاثَهُ الَّذِي مِنْ شِيعَتِهِ عَلَى الَّذِي مِنْ عَدُوِّهِ ] ئه‌وه‌ی كه له هۆزه‌كه‌ی خۆی بوو كابرای به‌نی ئیسرائیلی داوای فریاكه‌وتن و سه‌رخستنی له موسى - صلی الله علیه وسلم - كرد به‌سه‌ر دوژمنه‌كه‌یدا: ئه‌ى مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - فریام بكه‌وه‌و له‌م دوژمنه ڕزگارم بكه ئه‌یه‌وێ به زۆر ئیشم پێ بكات وه پاره‌م پێ نه‌دات (داواى فریاكه‌وتن له كه‌سێكى زیندووى ئاماده‌ى به توانا بۆ كارى دونیایى كه له تواناى مرۆڤدا بێت دروسته) [ فَوَكَزَهُ مُوسَى فَقَضَى عَلَيْهِ ] موسى - صلی الله علیه وسلم - هه‌ردوو ده‌ستی كۆ كرده‌وه دای به سینگی ئه‌و پیاوه‌دا، یاخود به گۆچانه‌كه‌ی لێیداو یه‌كسه‌ر مردو كوشتی هه‌ر چه‌نده بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بوو كه بیكوژێ به‌ڵام نه‌یزانی به‌وه ئه‌مرێ [ قَالَ هَذَا مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ ] مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - وتی: به‌ڕاستی شه‌یتان ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ى پێ كردم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رمانم پێ نه‌كرابوو به كوشتنی [ إِنَّهُ عَدُوٌّ مُضِلٌّ مُبِينٌ (١٥) ] به دڵنیایى شه‌یتان دوژمنێكی گومڕاكاری ئاشكرایه‌و ئه‌یه‌وێ مرۆڤـ گومڕا بكات.