Al-Qasas • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَخَرَجَ مِنْهَا خَآئِفًۭا يَتَرَقَّبُ ۖ قَالَ رَبِّ نَجِّنِى مِنَ ٱلْقَوْمِ ٱلظَّٰلِمِينَ ﴾
“So he went forth from thence, looking fearfully about him, and prayed: “O my Sustainer! Save me from all evildoing folk!””
{مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ميسر جێدێلێت به‌ره‌و مه‌ديه‌ن} [ فَخَرَجَ مِنْهَا خَائِفًا يَتَرَقَّبُ ] دیسان موسى - صلی الله علیه وسلم - له میصر ده‌رچوو به‌ڵام ئه‌ترسا له زاڵمه‌كان كه تۆڵه‌ی لێ بسه‌ننه‌وه، وه چاودێریشی ئه‌كردو ئاوڕى ده‌دایه‌وه نه‌وه‌كو بێن و پێی بگه‌ن [ قَالَ رَبِّ نَجِّنِي مِنَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (٢١) ] وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ڕزگارم بكه له‌م قه‌ومه زاڵم و سته‌مكارانه.