Al-Qasas • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَمَّا وَرَدَ مَآءَ مَدْيَنَ وَجَدَ عَلَيْهِ أُمَّةًۭ مِّنَ ٱلنَّاسِ يَسْقُونَ وَوَجَدَ مِن دُونِهِمُ ٱمْرَأَتَيْنِ تَذُودَانِ ۖ قَالَ مَا خَطْبُكُمَا ۖ قَالَتَا لَا نَسْقِى حَتَّىٰ يُصْدِرَ ٱلرِّعَآءُ ۖ وَأَبُونَا شَيْخٌۭ كَبِيرٌۭ ﴾
“NOW WHEN he arrived at the wells of Madyan, he found there a large group of men who were watering [their herds and flocks]; and at some distance from them he came upon two women who were keeping back their flock. He asked [them]: “What is the matter with you?” They answered: “We cannot water [our animals] until the herdsmen drive [theirs] home - for [we are weak and] our father is a very old man.””
{هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتى مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - و دوو كچه شوانه‌كه} [ وَلَمَّا وَرَدَ مَاءَ مَدْيَنَ ] وه كاتێك كه گه‌یشته سه‌ر ئاوێك كه له (مه‌دیه‌ن) بیریان هه‌بوو شوانه‌كان مه‌ڕیان ده‌هێناو ئاویان ده‌دا [ وَجَدَ عَلَيْهِ أُمَّةً مِنَ النَّاسِ يَسْقُونَ ] خه‌ڵكانێكی زۆری بینی له‌وێ ئاو به ئاژه‌ڵه‌كانیان ئه‌ده‌ن [ وَوَجَدَ مِنْ دُونِهِمُ امْرَأَتَيْنِ تَذُودَانِ ] وه له دووریشه‌وه له دوای هه‌موویانه دوو ئافره‌تی بینی كه ڕێگری له ئاژه‌ڵه‌كانیان ئه‌كه‌ن و نایه‌لن بچنه پێشه‌وه بۆ سه‌ر ئاوه‌كه [ قَالَ مَا خَطْبُكُمَا ] مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - به‌زه‌یى پێیاندا هاته‌وه‌و پێى وتن: ئێوه چیتانه بۆ نایه‌لن ئاژه‌ڵه‌كانتان بچێته سه‌ر ئاوه‌كه‌و ئاویان ناده‌ن؟ [ قَالَتَا لَا نَسْقِي حَتَّى يُصْدِرَ الرِّعَاءُ ] وتیان: عاده‌تی ئێمه وایه ئاو به ئاژه‌ڵه‌كانمان ناده‌ین و په‌له ناكه‌ین تا خه‌ڵكی هه‌مووی ئاو به ئاژه‌ڵی خۆیان ئه‌ده‌ن و چۆڵ ئه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵیان نه‌بین [ وَأَبُونَا شَيْخٌ كَبِيرٌ (٢٣) ] وه باوكیشمان پیاوێكی به ته‌مه‌ن و به‌ساڵاچووه‌و توانای ئه‌وه‌ی نیه كه ئاو به ئاژه‌ڵه‌كان بدات