Al-Qasas • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَجَآءَتْهُ إِحْدَىٰهُمَا تَمْشِى عَلَى ٱسْتِحْيَآءٍۢ قَالَتْ إِنَّ أَبِى يَدْعُوكَ لِيَجْزِيَكَ أَجْرَ مَا سَقَيْتَ لَنَا ۚ فَلَمَّا جَآءَهُۥ وَقَصَّ عَلَيْهِ ٱلْقَصَصَ قَالَ لَا تَخَفْ ۖ نَجَوْتَ مِنَ ٱلْقَوْمِ ٱلظَّٰلِمِينَ ﴾
“[Shortly] afterwards, one of the two [maidens] approached him, walking shyly, and said: “Behold, my father invites thee, so that he might duly reward thee for thy having watered [our flock] for us.” And as soon as [Moses] came unto him and told him the story [of his life], he said: “Have no fear! Thou art now safe from those evildoing folk!””
{شه‌رم و شكۆى ئافره‌ت} [ فَجَاءَتْهُ إِحْدَاهُمَا تَمْشِي عَلَى اسْتِحْيَاءٍ ] دوای ئه‌وه‌ی كه دوو ئافره‌ته‌كه ئه‌مڕۆ زوو گه‌یشتنه‌وه ماڵه‌وه باوكیان پرسیاری لێ كردن چۆن وا زوو هاتنه‌وه؟ بۆیان گێڕایه‌وه‌و وتیان: پیاوێك ئاوی ئاژه‌ڵه‌كانی بۆ داوین، ئه‌ویش ناردی به شوێنیداو یه‌كێكیان به شه‌رمه‌وه هاته‌وه بۆ لای موسى - صلی الله علیه وسلم - (كراسه‌كه‌ى دابوو به‌سه‌ر روویدا) [ قَالَتْ إِنَّ أَبِي يَدْعُوكَ لِيَجْزِيَكَ أَجْرَ مَا سَقَيْتَ لَنَا ] وتی: به دڵنیایى باوكم بانگت ئه‌كات تا پاداشتت بداته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تۆ ئاوت به ئاژه‌ڵه‌كانمان داوه (مه‌به‌سته‌كه‌ى پێ وت نه‌وه‌كو بترسێت و گومانى خراپ به‌رێت، چونكه مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - كه‌سێكى غه‌ریب بوو) [ فَلَمَّا جَاءَهُ ] كاتێك موسى - صلی الله علیه وسلم - هات بۆ لای باوكیان [ وَقَصَّ عَلَيْهِ الْقَصَصَ ] وه چیرۆك و به‌سه‌رهاتی خۆی بۆی گێڕایه‌وه كه له میصر چی به‌سه‌رهاتووه [ قَالَ لَا تَخَفْ ] باوكیان وتی: ئه‌ی موسى - صلی الله علیه وسلم - مه‌ترسێ [ نَجَوْتَ مِنَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (٢٥) ] به‌ڕاستی تۆ له قه‌ومێكی سته‌مكار ڕزگارت بووه كه فیرعه‌ون كه‌سێكی زۆر سته‌مكاره، وتراوه: ئه‌م پیاوه شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ر بووه - صلی الله علیه وسلم - كه ئه‌وه بۆچونێكی ته‌واو نیه، چونكه شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - زیاتر له چوارسه‌د ساڵ پێش موسى - صلی الله علیه وسلم - بووه‌و نزیك بووه له‌سه‌رده‌مى ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ، وه وتراوه: برازای شوعه‌یب بووه، وه وتراوه: پیاوچاك و موسڵمانێك بووه له عه‌شیره‌تی شوعه‌یب و له‌سه‌ر دینی شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ر بووه - صلی الله علیه وسلم - .