Al-Qasas • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ فَلَمَّا قَضَىٰ مُوسَى ٱلْأَجَلَ وَسَارَ بِأَهْلِهِۦٓ ءَانَسَ مِن جَانِبِ ٱلطُّورِ نَارًۭا قَالَ لِأَهْلِهِ ٱمْكُثُوٓا۟ إِنِّىٓ ءَانَسْتُ نَارًۭا لَّعَلِّىٓ ءَاتِيكُم مِّنْهَا بِخَبَرٍ أَوْ جَذْوَةٍۢ مِّنَ ٱلنَّارِ لَعَلَّكُمْ تَصْطَلُونَ ﴾
“And when Moses had fulfilled his term and was wandering with his family [in the desert], he perceived a fire on the slope of Mount Sinai; [and so] he said to his family: “Wait here. Behold, I perceive a fire [far away]; perhaps I may bring you from there some tiding, or [at least] a burning brand from the fire, so that you might warm yourselves.”
{مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ميسر} [ فَلَمَّا قَضَى مُوسَى الْأَجَلَ ] كاتێك كه موسى ماوه‌كه‌ی ته‌واو كرد، ده ساڵی ڕێكی ته‌واو كردووه نه‌ك هه‌شته‌كه وه‌كو له (بوخاری)دا هاتووه [ وَسَارَ بِأَهْلِهِ ] وه تامه‌زرۆى وڵات و كه‌سوكارى بوو، ویستى به نهێنى بگه‌ڕێته‌وه بۆ میصر، وه هه‌ندێك مه‌ڕیشى پێ بوو كه غه‌زورى پێیدا بوو هێنایه‌وه بۆ میصر، وه خێزانه‌كه‌یشى پێ‌بوو له‌شه‌وێكى زستانى ساردى باراناوى تاریكدا، چه‌ندێك هه‌وڵى ده‌دا ئاگرى بۆ ناكرایه‌وه [ آنَسَ مِنْ جَانِبِ الطُّورِ نَارًا ] پێشتریش له سووره‌تی (طه) باس كرا له‌لای كێوی (طور)ه‌وه له دووره‌وه ئاگرێكی بینی [ قَالَ لِأَهْلِهِ امْكُثُوا ] به خێزانه‌كه‌ی وت ئێوه لێره بمێننه‌وه [ إِنِّي آنَسْتُ نَارًا ] به دڵنیایى من ئاگرێكم بینیوه [ لَعَلِّي آتِيكُمْ مِنْهَا بِخَبَرٍ ] ئه‌چمه سه‌ر ئه‌و ئاگره به‌ڵكو ئه‌گه‌ر كه‌سێكی لێ بوو هه‌واڵێكتان بۆ بێنمه‌وه، چونكه رێگایان ون كردبوو [ أَوْ جَذْوَةٍ مِنَ النَّارِ ] یاخود پشكۆیه‌ك له ئاگره‌كه دێنم [ لَعَلَّكُمْ تَصْطَلُونَ (٢٩) ] به‌ڵكو ئاگری پێ بكه‌ینه‌وه‌و خۆمانی پێ گه‌رم بكه‌ینه‌وه.