Al-Qasas • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَأَخِى هَٰرُونُ هُوَ أَفْصَحُ مِنِّى لِسَانًۭا فَأَرْسِلْهُ مَعِىَ رِدْءًۭا يُصَدِّقُنِىٓ ۖ إِنِّىٓ أَخَافُ أَن يُكَذِّبُونِ ﴾
“And my brother Aaron - he is far better in speech than I am. Send him, therefore, as a helper, so that he might [more eloquently] bear witness to my speaking the truth: for I fear indeed that they will give me the lie.””
{مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - داوا له‌خواى گه‌وره ده‌كات هارونى براى بكات به پێغه‌مبه‌ر} [ وَأَخِي هَارُونُ هُوَ أَفْصَحُ مِنِّي لِسَانًا ] وه هارونی برام زمانی له من پاراوتره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موسى - صلی الله علیه وسلم - گیریه‌ك له زمانی‌دا هه‌بوو، (مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - كه منداڵ بوو ده‌ستى بۆ ریشى فیرعه‌ون برد، ئه‌ویش توڕه بوو وتى سوكایه‌تى پێكردووم ده‌بێت بیكوژم، ئاسیاى خێزانى وتى ئه‌مه منداڵه‌و نافامێت تاقیبكه‌وه‌و پشكۆیه‌ك ئاگرو هه‌ندێك خورما دابنێ ئه‌گه‌ر ده‌ستى برد بۆ خورماكه ئه‌وا بیكوژه، وه ئه‌گه‌ر ده‌ستى برد بۆ پشكۆ ئاگره‌كه ئه‌وا دیاره نافامێت و مه‌یكوژه، مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - ده‌ستى برد بۆ پشكۆ ئاگره‌كه‌و بردى بۆ ده‌مى و رزگارى بوو له كوشتن، جا له‌و كاته‌وه گیرییه‌ك له زمانی‌دا هه‌بوو) [ فَأَرْسِلْهُ مَعِيَ ] هارونی برام له‌گه‌ڵمدا بنێره‌و بیكه به پێغه‌مبه‌ر (چاكه‌كارترین برا بۆ براكه‌ى مو‌سا بوو بۆ هارونى براى كه داواى كرد خواى گه‌وره بیكات به پێغه‌مبه‌ر) [ رِدْءًا يُصَدِّقُنِي ] بۆ ئه‌وه‌ی ببێته یارمه‌تیده‌رم و ئه‌وه‌ى من ده‌یڵێم بۆیان روون بكاته‌وه تا به‌ڕاستم دابنێن [ إِنِّي أَخَافُ أَنْ يُكَذِّبُونِ (٣٤) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من له‌وه ئه‌ترسێم كه به درۆم بزانن.