Al-Qasas • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَٰبَ مِنۢ بَعْدِ مَآ أَهْلَكْنَا ٱلْقُرُونَ ٱلْأُولَىٰ بَصَآئِرَ لِلنَّاسِ وَهُدًۭى وَرَحْمَةًۭ لَّعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ ﴾
“And [then,] indeed, after We had destroyed those earlier generations [of sinners], We vouchsafed unto Moses [Our] revelation as a means of insight for men, and as a guidance and grace, so that they might bethink themselves [of Us].”
[ وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ ] وه به‌دڵنیایى ئێمه ته‌وراتمان به موسى - صلی الله علیه وسلم - به‌خشی [ مِنْ بَعْدِ مَا أَهْلَكْنَا الْقُرُونَ الْأُولَى ] له دوای ئه‌وه‌ی كه چه‌نده‌ها ئوممه‌تانی كافرى پێشترمان له‌ناو برد (ئه‌بو سه‌عیدى خودرى) ده‌فه‌رمێت: له دواى دابه‌زینى ته‌ورات خواى گه‌وره هیچ ئوممه‌تێكى به تێكڕا له‌ناو نه‌بردووه‌و فیرعه‌ون و شوێنكه‌وتوانى دوا ئوممه‌ت بوون كه هه‌موویان پێكه‌وه له‌ناوبران، ته‌نها خه‌ڵكى ئه‌و گونده نه‌بێت كه خواى گه‌وره كردیانى به مه‌یمون و به‌راز) [ بَصَائِرَ لِلنَّاسِ ] كه ئه‌و ته‌وراته چاوڕۆشنایی بوو بۆ خه‌ڵكی سه‌رده‌می خۆی كه حه‌قیان پێی ئه‌دۆزیه‌وه [ وَهُدًى وَرَحْمَةً ] وه هیدایه‌ت بوو بۆ حه‌ق و ڕه‌حمه‌ت بوو له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ خه‌ڵكی [ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ (٤٣) ] به‌ڵكو خه‌ڵكی یادی خوای گه‌وره‌و شوكرانه‌بژێری نیعمه‌ته‌كانی بكه‌ن.