Al-Qasas • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِذَا سَمِعُوا۟ ٱللَّغْوَ أَعْرَضُوا۟ عَنْهُ وَقَالُوا۟ لَنَآ أَعْمَٰلُنَا وَلَكُمْ أَعْمَٰلُكُمْ سَلَٰمٌ عَلَيْكُمْ لَا نَبْتَغِى ٱلْجَٰهِلِينَ ﴾
“and, whenever they heard frivolous talk, having turned away from it and said: “Unto us shall be accounted Our deeds, and unto you, your deeds. Peace be upon you - [but] we do not seek out such as are ignorant [of the meaning of right and wrong].””
[ وَإِذَا سَمِعُوا اللَّغْوَ أَعْرَضُوا عَنْهُ ] وه كاتێك گوێیان له قسه‌ی پڕوپووچ و بێ‌مانا ئه‌بێ له‌لایه‌ن هاوبه‌شبڕیارده‌رانه‌وه كه تانه‌و ته‌شه‌ر له دینه‌كه‌یان بده‌ن ئه‌مان پشتیان تێ ئه‌كه‌ن و تێكه‌ڵیان نابن [ وَقَالُوا لَنَا أَعْمَالُنَا ] وه پێیان ئه‌ڵێن: ئێمه كرده‌وه‌ی چاكى خۆمان هه‌یه‌و كوفری ئێوه زه‌ره‌رو زیان به ئێمه ناگه‌یه‌نێ [ وَلَكُمْ أَعْمَالُكُمْ ] وه ئێوه‌ش كرده‌وه‌ی خۆتان هه‌یه‌و سوودی ئێمه بۆ ئێوه نایات ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن [ سَلَامٌ عَلَيْكُمْ ] ئێوه سه‌لامه‌تن له ئێمه‌و هیچ خراپه‌یه‌ك له ئێمه‌وه به ئێوه ناگات [ لَا نَبْتَغِي الْجَاهِلِينَ (٥٥) ] وه ئێمه نامانه‌وێ هاوڕێیه‌تی خه‌ڵكانی نه‌زان و نه‌فام بكه‌ین و رێگاى ئه‌وان ناگرینه‌به‌ر.