Al-Qasas • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَأَوْحَيْنَآ إِلَىٰٓ أُمِّ مُوسَىٰٓ أَنْ أَرْضِعِيهِ ۖ فَإِذَا خِفْتِ عَلَيْهِ فَأَلْقِيهِ فِى ٱلْيَمِّ وَلَا تَخَافِى وَلَا تَحْزَنِىٓ ۖ إِنَّا رَآدُّوهُ إِلَيْكِ وَجَاعِلُوهُ مِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ ﴾
“And so, [when he was born,] We inspired [thus] the mother of Moses: Suckle him [for a time], and then, when thou hast cause to fear for him, cast him into the river, and have no fear and do not grieve - for We shall restore him to thee, and shall make him one of Our message-bearers!””
{مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌خرێته ناو ده‌رياى نيله‌وه} [ وَأَوْحَيْنَا إِلَى أُمِّ مُوسَى أَنْ أَرْضِعِيهِ ] وه‌حی لێره به‌مانای ئیلهام دێت نه‌ك سروش، چونكه پێغه‌مبه‌ران هه‌موویان پیاو بوونه‌و هیچ ئافره‌تێك پێغه‌مبه‌ر نه‌بووه، وه هه‌موویان مرۆڤـ بوونه‌و كه‌سیان جنى نه‌بوون، وه ئیلهاممان بۆ دایكی مو‌سا نارد‌و خستمانه دڵیه‌وه كه دووگیان بوو به مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - كاتێك كه له دایك ده‌بێت شیرى پێ بده، (كه دووگیان بوو به مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - پێوه‌ى دیار نه‌بوو وه مامانه‌كان هه‌ستیان پێ نه‌كرد) [ فَإِذَا خِفْتِ عَلَيْهِ فَأَلْقِيهِ فِي الْيَمِّ ] وه كه ترسای له‌سه‌ربازه‌كانى فیرعه‌ون بێن بیبه‌ن بیخه‌ره ناو ده‌ریای نیله‌وه، ماڵیان له رۆخى ده‌ریاى نیل بوو ده‌یكرده ناو تابووتێكه‌وه‌و ده‌یكرده ناو ده‌ریاكه‌وه‌و به حه‌بلێك ده‌یبه‌سته‌وه تا سه‌ربازه‌كان ده‌رۆیشتن، رۆژێك فریا نه‌كه‌وت بیبه‌ستێته‌وه‌و ئاوه‌كه بردى [ وَلَا تَخَافِي وَلَا تَحْزَنِي ] خواى گه‌وره فه‌رمووى: ترست لێى نه‌بێت و نوقم نابێت و ئێمه ئه‌یپارێزین، وه خه‌فه‌تیش مه‌خۆ به دووركه‌وتنه‌وه‌ی له تۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی [ إِنَّا رَادُّوهُ إِلَيْكِ وَجَاعِلُوهُ مِنَ الْمُرْسَلِينَ (٧) ] به دڵنیایى ئێمه بۆت ئه‌گه‌ڕێنینه‌وه‌و ئه‌یشیكه‌ین به پێغه‌مبه‌رو وه‌حی بۆ ئه‌نێرین.