Al-Qasas • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَٱبْتَغِ فِيمَآ ءَاتَىٰكَ ٱللَّهُ ٱلدَّارَ ٱلْءَاخِرَةَ ۖ وَلَا تَنسَ نَصِيبَكَ مِنَ ٱلدُّنْيَا ۖ وَأَحْسِن كَمَآ أَحْسَنَ ٱللَّهُ إِلَيْكَ ۖ وَلَا تَبْغِ ٱلْفَسَادَ فِى ٱلْأَرْضِ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلْمُفْسِدِينَ ﴾
“Seek instead, by means of what God has granted thee, [the good of] the life to come, without forgetting, withal, thine own [rightful] share in this world; and do good [unto others] as God has done good unto thee; and seek not to spread corruption on earth: for, verily, God does not love the spreaders of corruption!””
[ وَابْتَغِ فِيمَا آتَاكَ اللَّهُ الدَّارَ الْآخِرَةَ ] وه تۆ به‌م ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانه‌ى خواى گه‌وره پێى به‌خشیویت هه‌وڵ بده بۆ قیامه‌تت و به هۆیه‌وه خوای گه‌وره له خۆت ڕازی بكه [ وَلَا تَنْسَ نَصِيبَكَ مِنَ الدُّنْيَا ] وه به‌شی خۆتیش له دونیا له‌بیر مه‌كه له خواردن و خواردنه‌وه‌و پۆشاك به‌ڵام له حه‌ڵاڵدا (خواى گه‌وره مافى به‌سه‌رته‌وه هه‌یه، وه خۆت و منداڵ و خێزان و میوانت مافیان به‌سه‌رته‌وه هه‌یه مافى هه‌مووان بده، به‌ڵام هه‌وڵى سه‌ره‌كیت با بۆ قیامه‌ت بێت، چونكه دونیا كه‌م و كورته‌و ده‌بڕێته‌وه، به‌ڵام قیامه‌ت هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌یه) [ وَأَحْسِنْ كَمَا أَحْسَنَ اللَّهُ إِلَيْكَ ] وه تۆ چاكه‌كار به بۆ به‌نده‌كانی خوا چۆن خوای گه‌وره چاكه‌ی له‌گه‌ڵ تۆدا كردووه [ وَلَا تَبْغِ الْفَسَادَ فِي الْأَرْضِ ] وه تۆ ئاشووب له زه‌ویدا مه‌نێره‌وه‌و خراپه‌كارى مه‌كه [ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُفْسِدِينَ (٧٧) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ناوێ كه ئاشووبگێڕن.