Al-Qasas • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَقَالَتِ ٱمْرَأَتُ فِرْعَوْنَ قُرَّتُ عَيْنٍۢ لِّى وَلَكَ ۖ لَا تَقْتُلُوهُ عَسَىٰٓ أَن يَنفَعَنَآ أَوْ نَتَّخِذَهُۥ وَلَدًۭا وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ ﴾
“Now the wife of Pharaoh said: “A joy to the eye [could this child be] for me and thee! Slay him not: he may well be of use to us, or we may adopt him as a son!” And they had no presentiment [of what he was to become].”
{ئاسياى خێزانى فيرعه‌ون نايه‌لێت مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بكوژن} [ وَقَالَتِ امْرَأَتُ فِرْعَوْنَ قُرَّتُ عَيْنٍ لِي وَلَكَ ] فیرعه‌ون كه بینى ویستى بیكوژێت، خێزانه‌كه‌ی فیرعه‌ون كه ناوی (ئاسیای كچی موزاحیم) بوو وتی: ئه‌ی فیرعه‌ون ئه‌و منداڵه مه‌كوژه چونكه ئه‌مه له وڵاتێكى تره‌وه ئاو هێناوێتى و زیانى بۆت نابێت و ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ردووكمان چاومانى پێ ڕۆشنا بێت له داهاتوودا، (فیرعه‌ون وتى: بۆ تۆ به‌ڵێ، به‌ڵام بۆ من نه‌خێر، هه‌روایش ده‌رچوو) [ لَا تَقْتُلُوهُ عَسَى أَنْ يَنْفَعَنَا ] (ئاسیا) وتى: مه‌یكوژن به‌ڵكو سوودمان پێ بگه‌یه‌نێ، كه دواتر سوودی به ئاسیا گه‌یاند كه ئیمانی پێی هێنا وه به‌هۆیه‌وه چووه به‌هه‌شته‌وه [ أَوْ نَتَّخِذَهُ وَلَدًا ] یان بیكه‌ین به كوڕی خۆمان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان مناڵیان نه‌ئه‌بوو [ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ (٩) ] به‌ڵام ئه‌وان هه‌ستیان نه‌ئه‌كرد كه تیاچوونی فیرعه‌ون له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م منداڵه ئه‌بێت.