Al-Ankaboot • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَمَّا جَآءَتْ رُسُلُنَآ إِبْرَٰهِيمَ بِٱلْبُشْرَىٰ قَالُوٓا۟ إِنَّا مُهْلِكُوٓا۟ أَهْلِ هَٰذِهِ ٱلْقَرْيَةِ ۖ إِنَّ أَهْلَهَا كَانُوا۟ ظَٰلِمِينَ ﴾
“And so, when Our [heavenly] messengers came to Abraham with the glad tiding [of the birth of Isaac], they [also] said, “Behold, we are about to destroy the people of that land, for its people are truly evildoers!””
[ وَلَمَّا جَاءَتْ رُسُلُنَا إِبْرَاهِيمَ بِالْبُشْرَى ] وە كاتێك مەلائیكەت و نێردراوەكانی ئێمە چوون بۆ لە ناوبردنى قەومى لوط صلى الله علیه وسلم ، لای ئیبراهیم صلى الله علیه وسلم لایاندا لەسەر شێوەى مرۆڤ وە موژدەی كوڕیان پێدا كە كوڕێكت ئەبێ لە سارە (وەكو لەسورەتى هودو حیجر باسكرا) [ قَالُوا إِنَّا مُهْلِكُو أَهْلِ هَذِهِ الْقَرْيَةِ ] وە بە ئیبراهیمیان صلى الله علیه وسلم وتیان: ئێمە خەڵكی ئەم دێیەی قەومی لوط صلى الله علیه وسلم لەناو ئەبەین [ إِنَّ أَهْلَهَا كَانُوا ظَالِمِينَ (٣١) ] بەدڵنیایی خەڵكی ئەم دێیە خەڵكێكی زۆر هاوبەشبڕیاردەرو ستەمكارن .