Al-Ankaboot • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَقَالُوا۟ لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْهِ ءَايَٰتٌۭ مِّن رَّبِّهِۦ ۖ قُلْ إِنَّمَا ٱلْءَايَٰتُ عِندَ ٱللَّهِ وَإِنَّمَآ أَنَا۠ نَذِيرٌۭ مُّبِينٌ ﴾
“And yet they say, “Why have no miraculous signs ever been bestowed upon him from on high by his Sustainer?” Say: “Miracles are in the power of God alone; and as for me - I am but a plain warner.””
[ وَقَالُوا لَوْلَا أُنْزِلَ عَلَيْهِ آيَاتٌ مِنْ رَبِّهِ ] وە كافران ئەیانووت: باشە بۆچی هەندێك موعجیزە لەلایەن خواى گەورەوە بۆ سەر پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم دانابەزێ وەكو بۆ موساو عیساو ساڵح و ئەوانە دابەزی [ قُلْ إِنَّمَا الْآيَاتُ عِنْدَ اللَّهِ ] ئەی مـحـمد صلى الله علیه وسلم تۆ بڵێ: موعجیزە هەمووی بەدەست خوایە و لای خوای گەورەیە كە ویستی لێ بێت و ئێوە ئیمان بێنن ئەو كاتە دایئەبەزێنێت و ئەمە بۆ خواى گەورە زۆر ئاسانە، بەڵام خواى گەورە دەزانێت كە ئێوە تەنها بۆ عینادیتانە بۆیە وەڵامتان ناداتەوە [ وَإِنَّمَا أَنَا نَذِيرٌ مُبِينٌ (٥٠) ] وە من تەنها ترسێنەرێكی زۆر ئاشكرام و ئاگادارتان ئەكەمەوە .