Al-Ankaboot • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمَا هَٰذِهِ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَآ إِلَّا لَهْوٌۭ وَلَعِبٌۭ ۚ وَإِنَّ ٱلدَّارَ ٱلْءَاخِرَةَ لَهِىَ ٱلْحَيَوَانُ ۚ لَوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ ﴾
“for, [if they did, they would know that] the life of this world is nothing but a passing delight and a play - whereas, behold, the life in the hereafter is indeed the only [true] life: if they but knew this!”
بە ژیانى دونیا هەڵمەخەڵەتێن [ وَمَا هَذِهِ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا لَهْوٌ وَلَعِبٌ ] وە ئەم ژیانی دونیایە زۆر بێنرخەو لەناودەچێت و هیچ شتێك نییە تەنها كات بەسەربردن و یاری كردنە [ وَإِنَّ الدَّارَ الْآخِرَةَ لَهِيَ الْحَيَوَانُ ] بەڵام ڕۆژی دوایی و ڕۆژی قیامەت ژیانێكە كە بە هەمیشەیی مرۆڤ تیایدا زیندووەو ئەمێنێتەوەو لەناو ناچێت [ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ (٦٤) ] ئەگەر بزانن دەبێت ئەو ژیانە هەڵبژێرن كە دەمێنێتەوە بەسەر ئەوەى كە لەناو دەچێت .