Al-Ankaboot • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَٱلَّذِينَ جَٰهَدُوا۟ فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا ۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَمَعَ ٱلْمُحْسِنِينَ ﴾
“But as for those who strive hard in Our cause -We shall most certainly guide them onto paths that lead unto Us: for, behold, God is indeed with the doers of good.”
[ وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا ] وە ئەو كەسانەی كە لە پێناو ئێمەدا جیهادیان كردووە [ لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا ] ئەوە بەدڵنیایی هیدایەتیان ئەدەین بۆ ڕێگای ڕاستی خۆمان [ وَإِنَّ اللَّهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ (٦٩) ] وە بە دڵنیایی خوای گەورە لەگەڵ چاكەكاراندایە بەوەی كە پشتیوانیان ئەكات و سەریان ئەخات و یارمەتیان ئەدات و هاوكاریان ئەكات، والله أعلم . بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سوورەتى (عەنكەبوت) والحمد لله.